◀چاوش‌ئۆغڵو ئامادە نەبوو لێدوان بۆ دەنگی ئەمەریکا بدات

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 8 лип 2024
  • مەولود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری پێشووی دەرەوەی تورکیا و ئەندامی ئێستای پەرلەمان کە لە نێو شاندی تورکیادایە بۆ کۆنگرەی ناتۆ لە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا، ئامادە نەبوو لێدوان بۆ دەنگی ئەمەریکا بدات. هاوکارمان سیروان قەججۆ، هەوڵی دا پرسیاری لێبکات، بەڵام چاوش‌ئۆغڵو وتی"تۆ کێیت؟" سیروانیش لە وەڵامدا وتی "دەنگی ئەمەریکا"، چاوش‌ئۆغڵوش گوێی پێ نەدا و ڕۆیشت.
    ............
    / voakurdish
    کەناڵەکەمان سەبسکرایپ بکە:
    ua-cam.com/users/VOAKurdish?...
    چۆن ئاپی دەنگی ئەمەریکا دابەزێنیت:
    www.dengiamerika.com/a/693041...
    دەنگی ئەمەریکا گەورەترین دەزگای ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایە کە بە زیاتر لە 40 زمان کە یەکێکیان زمانی کوردیـیە بابەتەکانی بڵاودەکاتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو خەڵکەی لە ناوچەکانیان ئازادی ڕۆژنامەگەری سنووردارە یان هەر نیـیە. بەرنامەکانی دەنگی ئەمەریکا هەفتانە دەگەنە نزیکەی 236.8 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهان، لە ڕێگەی مۆبایل و ئاپەکانی تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تەلەفزیۆن و سەتەلایەت و کەیبڵ و ڕادیۆ و نزیکەی 3000 کەناڵی ناوخۆیی و جیهانی لە وڵاتانی جیهاندا.
    دەنگی ئەمەریکا لە ساڵی 1942 وەوە دامەزراوە و وابەستەیە بە ڕووماڵکردنی هەواڵەکان بە شێوەیەکی دوروست و بێ لایەنانە و گشتگیر کە تێڕوانین و بۆچوونی هەموو لایەنەکانی تێدابێت، ئەمەش تاوەکو ڕاستیـیەکان بۆ خەڵکی بگەیەنێت. دەنگی ئەمەریکا تەنیا لە لایەن باجدەرانی ئەمەریکایـیەوە پارەی بۆ دابیندەکرێت وەک بەشێک لە ئاژانسی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ میدیای جیهانی.
    Website: www.dengiamerika.com
    Facebook: / voakurdish
    Instagram: / voakurdish
    Twitter: / voa_kurdish

КОМЕНТАРІ •