شێعر؛مامۆستا فەنایی بە دەنگی؛ماموستا ئەییوب قوربانی.
Вставка
- Опубліковано 4 гру 2024
- تۆ بە زولف و روو عەزیزم ڕۆژ و شەو تەشڪیل ئەڪەی
بۆ بە حوسنی خۆت بەخیلی!؟ڕۆژ بە شەو تەبدیل ئەڪەی
چاوی پڕ نازت بە غەمزە غارەتی موڵڪی دڵە
تیری موژگانت بە خوێنم فێرە بۆ تەعجیل ئەڪەی
با فیدای ساتێ ویصالت بێ هەموو عومری عەزیز
زامی ساتۆری غەمت ناسۆرە بۆ تەئجیل ئەڪەی
ساعەتێ وەسڵی جەماڵت(لیلة القدر)ی منه
دیتنی ئەبرۆی هیلالت جەژنە بۆ تەعلیل ئەڪەی
من ئەوا عومرێڪە شێواوم بە شێوەی خاڵی رووت
چی بە شانەی پەنجەڪانت تازە تۆ تەجمیل ئەڪەی
سەبر و هاواری دڵەی تینوو بە وەسڵت تا بە ڪەی
بۆ بە وەعدەی وەسڵەڪەت ساتێڪ و سەد تەمسیل ئەڪەی
با لە غەم دەرچێ دڵەی صائیم بە وەسڵت ڕۆژ و شەو
بۆ لە هەرڪوێ بوو(فەنایی)تۆ لەوێ تەرحیل ئەڪەی
#شیخ_عثمان_نقشبندی
#مامۆستا_فەنایی
#نجار #سرپیر #هورامان #پاوه_اورامانات#شێعر_کوردی #قانع #مەحوی #نالی #نامی #فەنایی #وەفایی #شعرفارسی #باباطاهر #مولانا #خالص #سعدی_شیرازی #طریقت_قادری #طریقت_نقشبندی #عرفانی #تصوف #سماع #خدا #اسلام
خۆزگە لەنزیکەوە گوێم لەدەنگت ئەبوو مامۆستا ئەیوب😍❤
ماشالله
چ سەدایەک
ماشاء الله
اللە اللە❤
❤❤❤
گیان رۆح بێ فیدا لە پێناوت ئەی مەعشوقەکەم
بێزەحمەت مانا و مەبەستی ئەم شیعرەم چۆن دەستکەوێت ؟
منیش بەدوای شەرحی شعرەکەیا گەڕام بەس دەسم نەکەوت ، خۆم ئەم شەرحەم بە کەمزانی و تێنەگەیشتی خۆمەوە بۆ نوسیوە
1ـ
تۆ بە قژە ڕەش و جوانەکەت و ڕووە سپی و ئاڵەکەت شەو و ڕۆژت دروست کردووە لەبەر چاوی من
بۆچی ئەووەنە ڕەزیلی سەیرێکم ناکەی و و ڕووم پێ نادەی؟
ڕۆژم لێ ئەگۆڕی بەشەو
2ـ
چاوە پڕ ناز خۆشەویستیەکەت کە هەڵی ئەبڕی ،هەموو موڵکی دڵم تاڵان ئەکا و لەمنی ئەسێنێ
ئەوەنە چاوەکانت جوانن هەرکە سەیریان ئەکەم ئیتر دڵ موڵکی من نامێنێ گشتی بەتاڵان ئەبەی بۆخۆت
تیری برژانگەکانت فێر بووە بە خوێنی من بۆچی پەلە پەل ئەکەیت و چاوت لەسەرم لائەبەی و زۆر سەیرم ناکەی؟
3ـ
هەموو تەمەنم بەقوربانی ساتێک بینینت بێ
ئەو برینەی کە بەغەمی تۆ دروست بووە درەنگ ساڕێژ ئەبێ بۆچی ئەم چارەسەرە دوائەخەی؟
ئەوەنەم چاوەڕێ کردووی برینێکی قوڵ دروست بووە لەمنا ئەم برینەش بەس بە بینینی تۆ چارەسەر ئەکرێ ئەی تۆ بۆچی ئەم چارەسەرە دوا ئەخەی؟
4ـ
سەعاتێ لە بینینی تۆ وەکو لیلە القدر وایە بۆم
چۆن خەڵک لە لیلە القدرا ناخەوێ و بەئاگایە و نایەوێ ئەوکاتانەی بەفیڕۆ بچێ بینینی تۆش بووە بە لیلە القدر ئەوەنە پیرۆزە لام
بینینی ئەبرۆی تۆ کە وەکو مانگی هیلاله ئەمە جەژنی منە
تۆبۆچی تعلیل و ڕوونکردنەوەم ئەدەیتێ کەوا جەژن نییە؟
بەلای منەوە جەژنە ئیتر پێویست ناکا بۆم ڕوون بکەیتەوە کە جەژن نییە
5ـ
من تەمەنێکە شێواوم وەکو ئەو خاڵەی لەسەر ڕوخسارتە
تۆش دێیت بە شانەی پەنجەکانت دەس ئەبەیت و قژت ڕێک ئەخەیت و خۆت جوان ئەکەی؟
ئەی من بەس بە بینینی خاڵەکەی ڕوخسارت شێواوم بەڕای تۆ کە تۆش خۆت جوان بکەی چیم لێ دێ؟
6ـ
تاکەی دڵە تینوەکەم بە دیداری تۆ ئارام بگرێ؟
بۆچی کە وەختی ئەوەیە بووبینم هەر دەقەیەک و هەزار نواندن ئەکەی و دوای ئەخەیت؟
7ـ
دەوەرە با ئەم دڵەم کە بەڕۆژووە بۆ دیدارت لەغەم دەرچێ
بۆچی من(فەنایی) لەهەرکوێ بووم تۆ لەوێ ئەڕۆی؟
دەستت خۆشبن زۆر جوانت لێکدایتەوە💐@@ma7wia00
@@ma7wia00دەستەکانت خۆشبێ دادەگیان
@@muslim_2005-.
سەروخۆشبێ یاخوا
@@ma7wia00شەرحێکی زۆر جوانە هەر ساغبن
سلام علیکم هیچ شعرێکی دیکەی هەیە؟
ئەوها بەو صەوتە
بەڵێ زۆری هەیە
Payman aleeyy zore haya
@@S4nii_0 چۆن تێنەگەشتم وەڵا هەر لەم چەناڵی یوتوبە پلەی لیستێکی تیایە زۆربەی سرودەکانی مەلا ئەیوبی تیایە