پوختەی کتێب ،سایکۆلۆژیەتی جەماوەری ،puxtaykteb

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 21 жов 2024
  • پوختەی کتێبی دەروونناسیی جەماوەری
    جەماوەری و خەڵک چۆن بیردەکەنەوە؟
    وەچۆن هەڵسوکەوت دەکەن؟
    گۆستاف لۆبۆن
    زانستێک هەیە زاراوەکانی دەروونناسی بەکاردێنێت بە جۆرێکی تر، بریتییە لە دەروونناسی کۆمەڵایەتی و بووەتە یەکێک لە گرنگترین زانستە مرۆڤایەتییەکان گوستاڤ لو بۆن یەکەم جار بوو کە لەم زانستەدا لێکۆڵینەوەی لەسەر کرد.
    کتێبەکە بۆتە ئاماژەیەکی گرنگ بۆ تێگەیشتن لە دەروونناسی جەماوەری و شێوازی بیرکردنەوەیان و ئەو ڕێگایانەی کە کاریگەریان لەسەرە و بەو پێیە دەجوڵێنەوە زیادەڕۆیی ناکەین کاتێک دەڵێین کتێبەکە ڕێنوێنی مەرجەعییە، کە فەرمانڕەواکان و ڕابەرانی بزووتنەوە جەماوەرییەکان بۆ تێگەیشتن لە سایکۆلۆژیای جەماوەر و ئاراستەکردنیان بەرەو ئەو ئامانجەی کە سەرکردە دەیهەوێت،نموونەیەکی باشە ئەو جەماوەرە گەورەیەیە کە هیتلەر لە جەنگی جیهانی دووەمدا دایمەزران،لی بۆن خۆی تەنانەت بۆتە شوێنی مەبەست و مەزارگێک بۆ سەرکردە جیهانییەکان، کە دەچنە لای و ناوەڕۆکی کتێبەکەی لەگەڵ تاوتوێ دەکەن. دوای نزیکەی 150 ساڵ لەنووسینی کتێبەکە بەردەوام دەبێت لەبەردەوامبوون بیرۆکەکانی و شوێنی خۆی کردۆتەوە.
    نووسەرەکە وەڵامی ڕوون دەداتەوە بۆ زۆرێک لەو پرسیارانەی کە سەبارەت بە کۆبوونەوە جەماوەرییەکان دروست کراون وەک: چۆن بینەران توڕە دەبێت؟ گرووپە شۆڕشگێڕەکان لە بنەڕەتدا چۆن پێکدێن؟چی جەماوەر بەرەو ئامانجێک ئااڕاستەدەکات؟ ئایا ئەوانەباوەڕ و دینێکی دیاریکراوە بەشێوەیەکی سەرەکی؟ ڕۆڵی سەرکردە لە شۆڕشەکاندا چییە؟ ئەوەی مەترسیدارترە ئەوەیە کە ئایا جەماوەری عاقڵن، ئاگایان لە سروشتە، دیموکراسین، یان ئاوەدانخوازن یاخود تێکدەر؟

КОМЕНТАРІ • 5