گفتوگۆی باڵۆن - چەند گۆرانییەک و بەسەرهاتێکی رەنج سەنگاوی و رۆژ کەریم

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 17 бер 2024
  • رەنج سەنگاوی لەگەڵ هاوڕێیەكی خۆی گفتوگۆی ‏باڵۆن ‏دەكات. ‏‏رەنج لەگەڵ (رۆژ كەریم)ی هونەرمەند، رۆژانی ‏زۆریان ‏بەڕێكردووە ‌و یادەوەری ‏‏زۆریان پێكەوە هەیە، بۆیە جیاواز ‏لە ‏بەرنامەكانی دیكە گفتوگۆیەكی ‏‏راشكاوانە‌ و بەچێژتر ئەنجامدەدەن. ‏
    رووداوێك كە لە ئەنجامی گفتوگۆی نێو باڵۆنەكەدا ‏بەبیریان ‏كەوتەوە ‌و هەردووكیانی خستە قاقای پێكەنین، ئەوە بووە ‏لە ‏رۆژێكی باراناوی ‏سلێمانیدا، ‏رەنج دەچێت بۆ لای ماڵی ‏رۆژ ‏كەریم لە نزیك فولكەی خاڵە حاجی، ‏تاوەكو ‏لەوێوە بڕۆنە ‏بۆنەیەكی ‏تایبەت، وەكو رۆژ كەریم دەڵێت "خۆمان ‏تیفتیفە ‏دابوو ‏شیك ‌و ‏رێكپۆش ئامادەبووین بڕۆین". بەڵام پێش ‏رۆیشتنیان ‏لەسەر ‏‏شەقامەكە گفتوگۆیەك دەكەن، لەوكاتەدا ‏ئۆتۆمبێلێك كە بەخێرایی ‏بەسەر ‏‏شەقامەكە تێدەپەڕی ‌و هەرچی ‏ئاوی ئەو ناوەیە دەیكات بەسەر دەموچاو ‌و ‏‏جلوبەرگی هەر دووكیاندا، ‏بۆنەكەیان لێ تێكدەدات، كابرای شۆفێریش بۆ ‏‏داوای ‏لێبوردنێك ‏ناوەستێ و‌ دەڕوات. بۆیە ئەوانیش بڕیار ‏دەدەن ‏بە ‏ئۆتۆمبێل دوای بكەون، ‏پاش گەیشتنیان بە كابرای شۆفێر ‏بە ‏رقێكی زۆرەوە ‏بەرەو رووی دەچن، ‏كابراش كە ‏دەیانبینێ‌ ‌و ‏دەیاناسێتەوە یەكسەر هەردوو ‏دەستی بۆ باوەشیان ‏واڵا ‏دەكات ‌و ‏دەڵێت "كێ‌ دەبینم؟ دوو كەسی ‏ئازیز، دوو ‏بەهەرمەند ‌و لوتکەی ‏شارەكەم". ئەو ‏قسانەی ‏كابرا نەك دەبێتە هۆی دامركاندنەوەی ‏تووڕەبونەكەیان، ‏بەڵكو ‏دەبێتە هۆی ‏ئەوەی بەگەرمی باوەش ‏بەیەكدیدا بكەن. پێش فڕین لەگەڵ گەیشتنی بە لای باڵۆنەكە رۆژ ‏كەریم ‏دەسڵەمێتەوە دەڵێت ‏‏‏"فڕین بەمشێوەیە مەترسییە ‌و ‏سەرکێشییە ‏بە ژیانەوە". ‏
    رۆژ باسی رووداوێكی هاتووچۆی كرد، كە لە ئەوروپا ‏بەسەری ‏هاتووە، ‏‏ئەو كاتانەی شۆفێری لۆری بووە تووشی رووداوێك ‏بووە، ‏وەك خۆی دەڵێت "لەو ‏‏رووداوەدا بە جۆرێك لە جۆرەكان ملم ‏شكا، ‏دوای ئەوە دەنگم دروستكردەوە، ‏‏بەڵام پێش ‏رووداوەكە ‏‏20 گۆرانیم ئامادەكردبوو، پێش ‏ئەوەی ‏‏نەشتەرگەری بكەم ‏هەموو ئەو گۆرانیانەم لە ماوەی دوو ‏رۆژدا تەواوكرد، ‏گوتم ‏‏ئەگەر نەشمتوانی گۆرانی بڵێمەوە با بۆ ‏چەند ساڵێك ئەو ‏گۆرانیانەم ‏‏هەبێت".
    رۆژ كەریم، ماوەی 28 ساڵە لە دەرەوەی وڵات دەژی، بەڵام ‏وەك ‏خۆی باسی ‏‏دەكات، تەنیا بە جەستە لەوێیە و هەمیشە بە ‏رۆح ‏لەنیشتمانە "هەمیشە ئەو ‏‏هەستەم هەیە من بە گەشتێك لەوێم، ‏نەك ‏من هەموو كوردێك ئەو هەستەی ‏‏منی هەیە، نەك ‏كورد، ‏ئەفەریقییەك كە لە وڵاتەكەی خۆیدا لە ‏كەپرێكدا ‏ژیاوە، ‏هەمیشە ‏شین بۆ وڵاتەكەی خۆی دەكات، بەبڕوای من ‏مرۆڤ ‏لە ‏‏هەرشوێنێك لە دایك بێت، بۆنێكی ئەو شوێنە دەچێتە ‏مێشكییەوە، ‏بە ‏‏درێژایی تەمەنی هەمیشە حەز دەكات بۆ ئەو بۆنە ‏بگەڕێتەوە".‏
    گۆرانی (بە بیستوومە پرسیارت كردووم) لەگەڵ گۆرانی ‏‏(پێم ‏ناخۆشە ‏‏بەجێتدێڵم نیشتمانم) كە هەردووكیان شیعری ‏رەنج ‏سەنگاوین، لەلای رۆژ ‏‏كەریم یەكێكن لە هەرە ‏گۆرانییە ‏خۆشەكانی خۆی، لەبەرنامەكەشدا رووی ‏‏كردە رەنج ‏گوتی "بەڵام ‏ماوەیەك ون بووی، ناچار خۆم شیعرێكم نووسی ‏‏دواتر ‏كردمە ‏گۆرانی، ئەو گۆرانیەی كە دەڵێت (تۆ هەرچیت كرد بە ‏دڵی ‏من، ‏‏بە عەشقی من، باست ناكەم دڵنیایە دڵنیابە
    ماوەی 15ساڵە رۆژ كەریم كاری سەرەكی بووە بە دانانی ‏ئاوازی ‏گۆرانی بۆ ‏‏خۆی ‌و هونەرمەندانی دیكەی كورد، بۆیە ‏مۆبایلەكەی ‏پڕە لە ئاوازی ‏‏بڵاونەكراوە. یەكێك لەوانە ئاوازی ‏گۆرانییەكە كە ‏بۆ دایكی گووتوە، بەڵام ‏‏وەك خۆی دەڵێت ‏‏"گۆرانییەكە ئامادەیە، ‏بەڵام ناتوانێ‌ بڵاوی بكاتەوە لە ‏‏هۆكارەكەشی ‏مەپرسن".‏
    بەهۆی پیشەكەی باوكییەوە لە سەردەمی لاویدا رۆژ بۆ ‏ماوەیەك ‏كاری ‏‏گۆشتفرۆشی كردووە، بەڵام لەو بوارەدا خۆی بە ‏ناشارەزا ‏وەسف دەكات ‌و ‏‏دەڵێت "جارێك گوێرەكەیەم سەربڕی ‏بوو زۆر بە ‏خراپی كارەكەم كرد، ‏تەنانەت ‏بووە هۆی فڕێدانی ‏تەواو گۆشتەكەی، ‏ئیتر لەوەوە وازمهێنا ‌و زانیم ‏بە كەڵكی ‏ئەو ‏كارە نایەم."‏
    رۆژ كەریم لە ساڵی 1983وە خەریكی كاری میوزیكییە، ساڵی ‏‏1985 ‏‏یەكەم گۆرانی ‏خۆی بڵاوكردووەتەوە و خاوەنی دەیان ‏گۆرانی ‌و سەتان ‏ئاوازی ‏خۆیەتی.‏
  • Розваги

КОМЕНТАРІ • 43

  • @noushirouansaleh8611
    @noushirouansaleh8611 4 місяці тому +3

    کاکە ڕۆژ ، هونەرمەندێکی دەنگ خۆش و بەڕێز و خاوەن شەخصیەتێکی بەرزە لە کوردستان ، بەراستی سامانێکی نیشتمانی و خاوەن ئەتەکێتی کوردەواری و زۆر بە خۆڕەووشتە ، خۆزگە هەموو هونەرمەندێك لە وێنەی کاکە رؤژ ئەبوو ، کە شایانی سوپاس و شانازی یە بۆ میلەتی کورد .

  • @zhaladlshad207
    @zhaladlshad207 7 днів тому

    یەکێکە لە خۆشترین دەنگەکان بەراستی ئەتباتە دنیای خەیاڵەوە.. هەر بمێنیت..

  • @namojabari
    @namojabari 4 місяці тому +16

    کە ئەڵێن سلێمانی شاری ڕۆشنبیرییە خاوەنی ڕۆژ کەریم و نەریمان بابان و کمال محمدە

  • @Malika93
    @Malika93 4 місяці тому

    ڕۆژ کەریم لە ھۆڵنداوە دنیایەک سڵاو و ڕێز ❤ گۆرانی یەکانت دنیایەک یادەوەری ئێمەیە لەم غوربەتە پڕ تەنھاییە 😢😢

  • @rekanfaridunali6247
    @rekanfaridunali6247 4 місяці тому +1

    Rozh karim ema shanaze pewa akayn qat nagorey lay ema har aw rozh karimay ka ba goranyakanyawa ashq bwin bas danga narmakat chrpant ba gweman jegay shanazyt❤❤

  • @diyarpubg7417
    @diyarpubg7417 4 місяці тому +1

    E walla Sa7👍🏽🔊🎥👏

  • @dabanbaritany1521
    @dabanbaritany1521 4 місяці тому +1

    ئای قوربانی ئەو دەنگەت مامۆستا ڕۆژ. بەڕاستی گۆرانی من پێت ناڵێم بەڕای من جوانترین گۆرانیی هەموو مێژووە چونکە پڕە لە هەست و جوانیی و ئاوازێک کە ئیکۆیەکی کپ و کاریگەر و پیانۆ و گیتارێکی خەمگین کە قسەت لەگەڵ ئەکەن. وێنەی نیە. تەمەنت پڕ خێر بێت و خودا بت پارێزێت.

  • @betyboop7
    @betyboop7 4 місяці тому +2

    باشترین هونەرمەندی کوردستان ♥️ بە هیوای بڵاووبونەوەی گۆرانییە بڵاونەکراوەکانت،چاوەڕێیننن

  • @babanbaban6507
    @babanbaban6507 4 місяці тому +2

    بةهيواى تةندروستى و سةركةوتنى بةردةوام
    لةگةل ريز و سلاومان

  • @rebargenjali9362
    @rebargenjali9362 4 місяці тому +4

    ئێستە تێگەم لەم قسانەی ڕۆژ کاتێک باسی نیشتمان و سلێمانی ئەکات باسی ئەو بۆنو خۆشەویستیە ئەکات هەتا لەوێبوم هەرگیز هەستم بەو شتانە نەکردووە 😢 غەریبی دەردە

  • @AhmedBandarJamal
    @AhmedBandarJamal 4 місяці тому +2

    کە ئەڵێی ڕۆژ کەریم یەعنی سلێمانی…
    یەکێکە لەو کەسانەی کە دەنگی بۆنی سلێمانی لێ یەت❤

  • @darveenluxury5555
    @darveenluxury5555 4 місяці тому +4

    دەسەڵاتی جەردە و دزی حکومەتە تڕنەکەی مەسە بستە باڵا لە ڕێگایی ڕاگەیاندنی چەواشەو درۆوە کوردستان وەک وڵاتی سویسراو کەنەدا نیشان ئەدات لە کاتێکدا خەڵکی کوردستان زۆربەی موچە خۆران ٥ پانگە موچەیان وەر نەگرتوە لە کاتێدا داهات و پارە هەیە هەمووت خەرج ئەکرێت لەم بەناو هەواڵگری سەقەت و کرێگرتەو گەمژەو کۆیلانەدا

    • @user-ug4ye4or1f
      @user-ug4ye4or1f 4 місяці тому +1

      دەست خۆش برا، ئینجا ئەم سەگە سەرخۆشانە ئەهێنن بۆسەر تیڤی بەم مانگی پیرۆزەی ڕەمەزانە . دنیا ئامادەکاریان کردووە بەحیساب کارێکی چاکە ههههه

  • @azhinbaxtyar5147
    @azhinbaxtyar5147 4 місяці тому +1

    kak rozh gyan🙌🏻

  • @NazNaz8342
    @NazNaz8342 4 місяці тому +1

    دە با دو گۆرانی خۆشت پێ بوتایە

  • @almanialmani802
    @almanialmani802 4 місяці тому +1

    ❤❤

  • @mohamadosman5570
    @mohamadosman5570 4 місяці тому +3

    توخوا نەریمان بابان بێن (نەریمان و ڕۆژ) بۆنی سلێمانیان لێدێت❤

  • @goran1826
    @goran1826 4 місяці тому +3

    هه ر بژین سە رکە وتو بن

  • @lizanothman
    @lizanothman 4 місяці тому +1

    Rozh karim🤩

  • @sisamhamad7218
    @sisamhamad7218 4 місяці тому +1

    Rozh karim yani gorany ashqana

  • @shirwanbaxtiar3165
    @shirwanbaxtiar3165 4 місяці тому +1

    ئەم کاکە ڕۆژە زۆر بەئەدەبە واللە بە سەعات قسە بکات لێ ی بێزار نابم

  • @nawbaharali6127
    @nawbaharali6127 4 місяці тому +1

    👍👍👍👉🌹

  • @LMBag
    @LMBag 4 місяці тому +1

    دوو برای جوان و سەرکەوتوو هەر بمێنن سمبولن

  • @avanosman5725
    @avanosman5725 4 місяці тому +2

    Rozh w gsht dnya❤

  • @nawrozibrahim8255
    @nawrozibrahim8255 4 місяці тому

    rozh ❤

  • @taniaabdalla9300
    @taniaabdalla9300 4 місяці тому +2

    هه مووى لحنى ملحن عه ره به دروزن

  • @xozga5672
    @xozga5672 4 місяці тому +2

    🔥🔥🌺🥲🥲

  • @user-rt1yo3du2c
    @user-rt1yo3du2c 4 місяці тому +1

    🫡❤️ kaka rozh

  • @monotheism6616
    @monotheism6616 4 місяці тому +1

    بە ئەکویت. نە بە سویدی ئەیزانیت رۆژ نە ئەزانێت بە کوردی چیە.

  • @mohamadgafur5697
    @mohamadgafur5697 4 місяці тому +2

    تو وات ليكرون روژ بيمه اوربا گوانيه كانت واس لي كردم بيمه اوربا استاش له اوربام اگريم بو كردوستان 🥹🥹

  • @adb842
    @adb842 4 місяці тому +1

    Ranji be bar ranji mucha haram

  • @EveV500
    @EveV500 4 місяці тому

    ڕۆژ لوتکەی سەقافەت و هونەرە

  • @user-cn5io1ed9n
    @user-cn5io1ed9n 4 місяці тому

    Jrtt fashil

  • @user-ug4ye4or1f
    @user-ug4ye4or1f 4 місяці тому +2

    تاکێ قۆنەرە 44

    • @rbkurdish7112
      @rbkurdish7112 4 місяці тому

      ئێبۆ ئەوەنە دەمت پیسە گوبەڕیشی ئەوباوکە گەوادەت کەئاواتەربێتی نەیایت

    • @user-ug4ye4or1f
      @user-ug4ye4or1f 4 місяці тому +1

      @@rbkurdish7112
      تۆش خۆت کرد بە تاکاکەی تر و بوون بە جووتێ قۆنەرە . هەر چەنە ئێستا بەڕۆژوم بەڵام حەزم گاینی قنتە ههههه

    • @rbkurdish7112
      @rbkurdish7112 4 місяці тому

      @@user-ug4ye4or1f ڕازیم ئێمەباقۆنەرەبین ..من خۆم ئەبڕمەدەمی تۆو ئەویش خۆی بڕێتە دەمی باوکە گەوادەکەت...دەی خوالێو قبوڵ ناکات؟ڕۆژوەکەت و خەجاڵەتی دنیاوقیامەت بیت بێشەرەفی نامەرد

  • @user-vl7de5ef4p
    @user-vl7de5ef4p 2 дні тому

    ئه م به رنامه يه بؤ ره نجه نه وه ك بؤ واقع جونكه رؤز كه ريم يعني زياد اسعد ئه گه ر زياد اسعد نه بي رؤز كه ر يم هيج نييه خه لك هه لمه خه له تين

  • @goranibrahim7382
    @goranibrahim7382 4 місяці тому

    حه يف كاك روز تو له كه ل او رنجه حرام خوره و بي مستوايه. ديمانه اكه ي. من هيج معجب نيم به رنج وازانم. اوه ي من پيا اكم. او ايخوا

  • @staribrahem556
    @staribrahem556 4 місяці тому

    ٢٣دەقەیە قسەبە رۆژ یەژم یەژم بەرۆژو نییە نوم زانی بەەناموکە لەپێش رەمەزان تۆمار کراوە

    • @bjikurd
      @bjikurd 4 місяці тому

      ئاخر تۆ بێ ویژدانی موسولمانی ڕاستەقینە تفەنگ نانێ بە تاریکیەوە