Surat Al Asr ســــــــورة العصر : ته‌فسیری كوردی: محمد صديق المنشاوي
Вставка
- Опубліковано 17 вер 2024
- بسم آلله الرحمن الرحيم
وَالْعَصْرِ (١
سووره‌تی (عه‌صر) (واته: سه‌رده‌م و زه‌مانه) سووره‌تێكى مه‌ككى یه‌و (3) ئایه‌ته هاوه‌ڵانی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - كاتێك كه بگه‌یشتنایه به یه‌كتری له یه‌كتر جیا نه‌ئه‌بوونه‌وه تا ئه‌م سووره‌ته‌یان نه‌خوێندایه، یه‌كێكیان به‌سه‌ر ئه‌وی تردا سووره‌تی عه‌صری ئه‌خوێند پاشان سه‌لامیان له یه‌كتری ئه‌كردو ئه‌و كاته یه‌كتریان به‌جێ ئه‌هێشت و له یه‌كتری جیا ئه‌بوونه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سووره‌تێكی یه‌كجار گه‌وره‌یه، تا ئیمامی شافعی ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی له‌م سووره‌ته تێبفكرن و تێبڕوانن ئه‌وه ئه‌م سووره‌ته‌یان به‌سه)، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره باسی ئیمان و كرده‌وه‌ی چاك و ئامۆژگاری كردنی یه‌كتری كردووه به حه‌ق و گه‌یاندنی دین، وه ئامۆژگاری یه‌كتری كردن به صه‌بر كه دین له‌مانه‌دا كۆبۆته‌وه . بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [وَالْعَصْرِ (1)] خوای گه‌وره سوێند ئه‌خوات به عه‌صر كه مه‌به‌ست پێی كاتی نوێژی عه‌صره، یاخود وتراوه: مه‌به‌ست پێی سه‌رده‌م و زه‌مانه‌یه ئه‌مه‌یان ته‌واوتره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو كرده‌وه‌كانی مرۆڤ له چاك و خراپ و هه‌موو گۆڕانكارییه‌كان له سه‌رده‌م و زه‌مانه‌دا ڕووئه‌دات بۆیه خوای گه‌وره سوێندی پێ خواردووه
إِنَّ الْإِنسَانَ لَفِي خُسْرٍ (٢
به‌ڕاستی سه‌رجه‌م مرۆڤایه‌تی هه‌ر هه‌موویان به‌رده‌وام له زه‌ره‌رمه‌ندی و به هیلاك چوون و تیاچووندان
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (٣
مه‌رجه‌كانى سه‌ربه‌رزى و سه‌رفرازى
إِلَّا الَّذِينَ آمَنُوا ته‌نها كه‌سانێك نه‌بێ كه جیاكراونه‌ته‌وه‌و له زه‌ره‌رمه‌ندیدا نین به‌ڵكو ئه‌مانه براوه‌و سه‌ربه‌رزو سه‌رفرازن له دونیا‌و قیامه‌تدا ئه‌وانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و به تاك و ته‌نها خوای گه‌وره‌یان په‌رستووه‌و یه‌كخواپه‌رست بوونه‌و شه‌ریكیان بۆ خوای گه‌وره بڕیار نه‌داوه [وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ] وه كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه (كرده‌وه‌ی چاكیش ئه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر سوننه‌تی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - بێت و بیدعه نه‌بێ، وه نیه‌تیشت به‌ته‌نها بۆ خوای گه‌وره بێت و مه‌به‌ستت ڕیاو ڕووبینی نه‌بێت) [وَتَوَاصَوْا بِالْحَقِّ] وه ئامۆژگاری یه‌كتری بكه‌ن به حه‌ق، كه حه‌قیش بریتییه له جێبه‌جێ كردنی گوێڕایه‌ڵی خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم -، وه وازهێنان له‌و شتانه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - حه‌رامیان كردووه، یاخود ئیمان هێنان به‌خواو ته‌وحیدی خوای گه‌وره ئه‌مه حه‌قه، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه خوا‌و پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - باسیان كردووه‌و فه‌رمانیان پێ كردووه ئه‌مه حه‌قه، ئه‌مانیش ئامۆژگاری یه‌كتری ئه‌كه‌ن به‌وه‌ی كه ئه‌و حه‌قه بگه‌یه‌نن [وَتَوَاصَوْا بِالصَّبْرِ (3)] وه ئامۆژگاری یه‌كتری ئه‌كه‌ن كه ئارام بگرن له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵى كردنى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى - صلی الله علیه وسلم -، وه ئارام گرتن له‌سه‌ر تاوان و سه‌رپێچی كه مرۆڤ خۆی لێ دوور بگرێ، وه ئارام گرتن له‌سه‌ر به‌ڵاو موسیبه‌ته به‌ئێش و ئازاره‌كان كه مرۆڤ تووشی ئه‌بێ، یاخود هه‌ر كه‌سێك ئه‌و حه‌قه كه دینی خوای گه‌وره‌یه بیگه‌یه‌نێ له پێناویدا تووشی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه ئه‌بێ وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - صه‌حابه‌كان تووشی بوونه ئه‌بێ ئه‌مانیش ئارام بگرن له كاتێكدا ڕووبه‌ڕووی ئێش و ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌و كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردن ئه‌بنه‌وه له پێناو دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره، وه ئامۆژگاری یه‌كتری ئه‌كه‌ن كه صه‌برو ئارام بگرن له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و شتانه، والله أعلم
ته‌فسیری ڕێبه‌ر
#kurdy
#كردی
#tafsir
#quran
#dwarozh
#kurdi
#dwarozh
#bawk
#قوران
#تفسیر
#كوردی
Dastxosh