Rasul Bezar Gardy.gorani: leyli ho leyli - رهسوڵ بێزار گهردی- گۆرانی: لهیلی هۆ لهیلی
Вставка
- Опубліковано 7 лют 2025
- گۆرانی: لەیلی هۆ لەیلی، هۆنراوە و ئاواز و گوتنی: هونەرمەندی گەورە رەسوڵ بێزار گەردی، ئەم بەرهەمەی لە چلەكانی سەدەی رابردوو لە ئێزگە و تەلەڤزیۆنی بەغدا-بەشی كوردی پەخش كردووە و تۆماركردووە و دوایی لە كتێبی (بژار- 1957) چاپی كردووە، بە داخەوە دوای ئەو زۆرێك لە هونەرمەندان ئەم بەرهەمەیان دووبارە كردۆتەوە، لە نێویشیاندا هونەرمەندی گەورە حەسەن زیرەک، لەگەڵ هەندێك دەستكاری لە هۆنراوەكەی بەبێ ئەوەی ئاماژە بە خاوەنە راستەقینەكەی ئەم بەرهەمە بدەن.
له گۆڤاری (الافاق الجامعیة) که گۆڤارێکی مانگانه بوو زانکۆی سەلاحەدین بڵاویدەکردەوە، له بەشە کوردییەکەی ئەم گۆڤارەدا، ڕەوانشاد ڕەسوڵ بیزار گەردی باسی گۆرانییەکانی دەکات و ئاماژه به م گۆرانییە دەکات که له ساڵی ١٩٤٢ خوێندوویەتی کە لە هەڵبەست و ئاوازی خۆیەتی،و باسی ئەندامانی کۆرسی گۆرانیەکەش دە کات و دەڵێت: لەوانه قادر احمد، یحیی مرجان، ... ، و زۆرجاریش مامۆستا عەلی مەردان و شەماڵ سائیب و چەند که سانی تریش ئامادە دەبوون، بەدەر لەم شتانه کاک (عبدالله برادۆستی) که خاوەنی تۆمارگایەکی دێرینە لە هەولێر لەسەر کاسێتەکەی کات و شوێنی تۆمارکردنەکەشی دیارکردووە.
♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥♥ sor sor supas