چیرۆكی ئەو سەگەی 15 ساڵ لە چاوەڕوانی خاوەنەكەی مرد

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 29 сер 2024
  • چیرۆكی ئەو سەگەی 15 ساڵ لە چاوەڕوانی خاوەنەكەی مرد
    #play
    چیرۆكی ئەو سەگەی وانەی وەفای فێری مرۆڤایەتی كرد و دوای 15 ساڵ لە چاوەڕوانی خاوەنەكەی مرد
    چیرۆكی خۆشەویستی نێوان مرۆڤ و ئاژەڵە ماڵیەكان و بەتایبەت سەگەكان زۆرن، لەوانە چیرۆكی فیدۆ، ئەو سەگەی بۆ ماوەی 15 ساڵ چاوەڕێی خاوەنە كۆچكردووەكەی بوو.
    فیدۆ لە دەوروبەری پاییزی ساڵی ١٩٤١ وەك سەگێكی سەر شەقام لە شاری لۆكۆ دی موگێلۆی ئیتاڵیا لەدایك بووە، لە مانگی نۆڤەمبەری هەمان ساڵدا لەلایەن خشتفرۆشێكەوە دۆزراوەتەوە بەناوی كارلۆ سۆریانی.
    لەكاتێكدا سۆریانی لە وێستگەی پاسەكانەوە بەپێ دەگەڕایەوە ماڵەوە، سەگێكی برینداری بینی كەلە تەنیشت ڕێگاكەی كەوتبوو، بۆیە بڕیاریدا بیباتە ماڵەكەی خۆی بۆ چارەسەركردنی، تا ئەوكاتەی خۆی و هاوسەرەكەی بڕیاریاندا سەگەكە بەخێو بكەن و ناوی بنێن فیدۆ.

КОМЕНТАРІ •