تەریقەتی قادری زۆر خزمەتی بە کورد کردووە یان تەریقەتی نەقشبەندی؟
Вставка
- Опубліковано 6 жов 2024
- مەلا محەممەد شەڵماشی باسی کەسایەتییەک دەکات کە 105 ساڵ پشتی لە بیارە نەکردووە
مەلا محەممەدی شەڵماشی جگە لەوەی مەلایەکی ئاینییە، کەسایەتییەکی فەرهەنگیشە، ئەو لەڕێگەی وەرگێڕانی کتێبە بەناو بانگەکەی "ڤیکتۆر هیگۆ" بەناوی بێ نەوایان وەکو وەرگێڕێک ناوبانگی دەرکرد، بۆیە شتێکی نامۆ نییە پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ نووسەران و شاعیران بەتایبەتیش مامۆستا هێمن و هەژاردا هەبووە.
لەم بەشەی بەرنامەکەدا بەسەرهاتێکی سەرنجڕاکێشی خۆی و مامۆستا هێمن دەگێڕێتەوە کە بەڕێکەوت لە بەغدا دەبن. ژنەکەی خاڵە شیهاب سەردانی ئەندامانی حیزبی دیموکرات دەکات کە مامۆستا هێمنیشیان لەگەڵدا دەبێت، بەدەم گریانەوە داوا لە کەریمی حیسامی دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ باڵیۆزخانەی سۆڤیێەت باش بووە بۆ ئەوەی هەوڵبدەن خاڵە شیهاب لە پەتی سێدارە رزگار بکەن کە مامۆستا هێمن ئەو دیمەنە پڕ تراژدیایە دەبینێت، شیعرە بەناوبانگەی خۆی بۆ ئەو ژنە دەنووسێت و ئاوا دەستپێدەکات:
ئەگەرچی شەو درەنگە ساقی بۆم تێکە کەمێکی تر
کە وا ئەمشەو سەری هەڵدا لە ناخمدا خەمێکی تر
مەلا محەممەدی شەڵماشی لە درێژەی بەرنامەکەدا شایەتی لەسەر چەندین بابەتی دیکە مێژوویی دەدات:
بۆچی لە کۆتایی شەستەکاندا دێتە باشووری کوردستان و ناگەڕێتەوە بۆ سەردەشت؟
باسی پەیوەندیی خۆی لەگەڵ ژەنەڕاڵ بارزانی، دکتۆر قاسملو و مامۆستا هێمن و هەژار دەکات؟
بۆچی هەژاری پێ زانایە، بەڵام لە چێشتی مجێوڕەکەی ناڕازییە؟
بۆچی رەخنە لە بیرەوەرییەکانی کەریمی حیسامی دەگرێت؟
"هێمن بە دەرکردنی گۆڤاری سروە، هێندەی ئەو هەموو ساڵەی لەناو دیموکراتدا بوو، خزمەتی کرد"
تەریقەتی قادری و نەقشبەندی کامیان خزمەتی زیاتری بە کورد کردووە؟
بۆچی مەولەوی لە نالی پێ شاعیرترە؟
شێخ رەزا نەبوایە، کەلێنێک لە ئەدەبیاتی کوردیدا دەبوو؟
ئەمانە و چەندین بابەتی دیکە شایەتییان لەسەر دەدرێت - Розваги
لعلت له هر چی دروزنه
ملاي نامه لا اوةى قادر ى كردى ميزوو شاهيده تعصوبت نه بيت هه ردووكيان خزمه تيان كردووه
شیخ وسوفی تره هات
ماكه ر ده رويشه كاني رؤله ي ذوالخويصرة التميمي النجدي قرن الشيطان إبن عبد الوهاب النجدي توره هاتن
ئـــه مــه ماموســـــتا شه لماشــــی بـــوو؟
اره
مه لا تؤ هيج نازانى به داخه وه له كه سى نه زان هيج وه ر نكري باشه
ملا زؤري ده زاني به لام تؤ يان نه زاني يان موته عسيبي