ئەرێ بڕۆین بۆ ئەوروپا یان نەڕۆین ! | فاخیر على - پۆدکاستى روانگە

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 22 жов 2024

КОМЕНТАРІ • 131

  • @hallo8991
    @hallo8991 2 місяці тому +13

    کاکە فاخیر قسەکانت هەمووی ڕاستە ، چۆن باسی ئەکات هەمووی تەواوە، من ١٩ ساڵە لە ئەوروپا ئەژیم

  • @sarhankshussein4662
    @sarhankshussein4662 Місяць тому +6

    لە ئەوروپا تووشی ئەم بابەتانە ئەبیت
    ١.کارتی بانک خۆی ریبایە و زۆر کەس تووشی ریبا بووە
    ٢.ئەگەر پارەی یارمەتی لە حکومەت وەر بگری تووشی درۆ ئەبیت و رزقت حرام دەبێت.
    ٣.مندالت سەدا ٥٠ % لە دەست ئەچێت لە کەلتوور و دین ئەوە ئەگەر زیرەک بیتبەلام نەوەکەت لە سەدا ٧٥% لە دەست ئەچێت ، لە رووی دین و کولتور
    ٤.کچ و کوری باش بە دەست ناکەوێت بۆ زەواج
    ٥.دکتۆر چارەسەری نەخۆشییەکانی زۆر زەحمەت بووە
    ٦.تووشبوون بە نەخۆشی دەروونی زۆر زۆر بووە و زیاتریش ئەبێت رۆژانە
    ٧.بە حەیاتی نابیتە خاوەن خانوو لە ئەوروپا چونکە تەنها رێگا ئەبێت بە ریبا بیکریت
    ٨.ئیشی باشت دەست ناکەوێت هەر ناتدەنێ
    ٩.ئەگەر ایقامە وەرنەگریت ئەوە دەبیە قەشمەری سەر رووی زەوی لە ئەوروپا و تووشی رەزاڵەتی دونیا دێت لەگەل رێزم بۆ ئەوانەی ایقامەیان نیە .
    .
    .
    .
    .

    • @KURDISHMAN-mj6ps
      @KURDISHMAN-mj6ps 22 дні тому

      هەر کەس لە ماڵی خۆی دور کەوت نرخی دائەبەزێ

  • @Kokaar
    @Kokaar 2 місяці тому +4

    خوا ئاسانی بکات بۆ ھەموومان بگەڕێینەوە.

  • @shadafaiaq7274
    @shadafaiaq7274 2 місяці тому +3

    خوای گەورە چاکی بۆ بکات قسەکانی بەڕاست ئەزانم وە کەسی تریش ئەناسم کە هاتوونەتەوە و زۆر کەسیتریش ئەیانەوێت بێنەوە خوا ڕەحم بە هەمووان بکات

  • @Ayubbakr
    @Ayubbakr Місяць тому +1

    جزاک الله خیرا

  • @hemaali415
    @hemaali415 2 місяці тому +29

    من خۆم وا سێ ساڵە لە ئەڵمانیا ئەژیم، سوپاس بۆ خوای گەورە قەت کەسێک نەبووم لە حەرام بگەڕێم، رۆژێک پارەی ڕەشم نەخواردوە، وە پێش ئەوەی بڕۆم چەند زمانێکم زانیوە و لە بەشێکی سەر بە پزیشکی بە نمرەیەکی باشەوە خوێندوومە، لێرەش ئیشەکەم پاکردنەوە و پیتزا و ئەو ئیشانە نیە کە کورد لێرە بە عام ئەیکات و ئیشی پۆشاکە و الحمدللە. ئەمە لەسەر خۆم ئەڵێم بۆ ئەوەی هەرکەسێک ئەم کۆمێنتەی منی پێئەگا یان ئەیخوێنێتەوە وەکو خۆی سوودی لێببینێ ئەگەر خوای گەورە سوودێکی تێبکات لە قسەکانما. من ئەڵێم کوردستان خۆشە، و ئەوروپا باشە. باشی و خۆشی لە هیچ شوێنێکی دونیا یەک ناگرنەوە، لە کوردستان ئەو هەموو کێشەیەت هەیە کە ئەگەر کەسێکی لێهاتووش بیت بەربەست لەسەر رێگات زۆر زۆرە، ئەو قسانەی لەو پۆدکاستەیا لەسەر کوردستان ئەکرێن لەڕووی هەلی کارەوە لەگەڵ رێزما بەس بەدەم خۆشە، سادەترین نموونە خۆمم کە بە ٤ زمانەوە لە ئیشێکی کاشێری لە سلێمانی وەرنەئەگیرام، لە زانکۆ لەبەر ئەوەی حیزبی نەبووم دژایەتیم کراوە کە نوێنەر بووم لە کاتێکا جگە لە هیلاکی سوودێکم لێ نەئەدی، کەسی وا هەبوە لەگەڵ منا لە یەک پۆلا بووە شایەنی ئەوە نەبووە هەر سەلامیشی لێکەی وا ئێستا ئەو لە کەشکەلانی فەلەکە منیش تازە لێرە لەبەر ناسیاوی و ماستاوکردن و هەتاد.. نابێ بێ سەروبەرەیی وڵاتی خۆمان بیرچێتەوە و ئەبێ واقعەکەی ببینین، هەزار ساڵی تر کوردستان جادەیەک، ژینگەیەک، ڕێگاوبانێک و خەستەخانەیەک و خزمەتگوزاریەک و سیستمێکی وەکو ئەوروپای نابێت و بۆی دەسنایات، بەڵام ئەبێ ئەوەش بڵێم کە هەموو ئەوانە بەشی لاوەکی ژیانن و سەرەکی نین! من جادەیەکی خاوێن، بینایەکی کلتووری و بازارێکی ڕاقیم بۆچیە کە دڵم تیایا مورتاح نەبێ؟ بڕوا بفەرموون ژیانی ئێرە زۆر قورسە بۆ کەسێک ئەگەر بە خێزانی هەمووی هاتبن، ئەوە باسی ئەوە هەر ناکەم کە کەسەکە بەتەنیا بێت بۆ ئەم وڵاتە، ئەوە موستەحیلاتە تیایا ئیدارە بکەی. من هەزار جار وتوومە ئەگەر دایک و باوکم و کەسەکانم لێرە لەگەڵ نەبوونایە چوار مانگ تیایا نەمەتوانی بمێنمەوە. ژیانی ئێرە بێ ڕۆحە بێ ڕۆح، ڕۆبۆتیە و بەس بۆخۆیان کراوە، تەنانەت کلتووریشیان گۆڕیون و هەموویان بە ئاواتی ئەوەن بگەنە سەر هەفتە و خۆیان مەستکەن و بخۆنەوە تا نەجاتیان بێت لەو سترێسەی لەسەریانە. ئەی بۆ ئەڵێم ئێرە باشە!؟ هێشتا ئەڵێم باشە چونکە بۆ قەرەج هەموو شوێنێ باشە! کورد قەرەجی نێودەوڵەتیە، ساحێبی نیە، پاسپۆرتی نیە، ئەسڵەن بە ڕەسمی وجوودی نیە، کەس خۆی ناکا بە ساحێبمان.گەرنا هەرکەسێ ساحێبی وڵات بێ، پاسپۆرتی وڵاتی خۆی پێبێ، لە وڵاتی خۆیا ژیانی بگوزەرێ کفرە بە سەفەریش سەردانی ئێرە بکات. خەڵکی خلیج و کوەیت وائەزانن بۆ نایەن بۆ ئێرە دانیشن مەگەر بەهەشتی سەر زەوی نیە؟ لەگەڵ تەواوی ڕێزم بۆ دانیشتوانی تاراوگە بەڵام لە ئەروپایا هەرگیز بە ئیشێکی یاسایی بێ فڕ و فێڵ دەوڵەمەند نابی، هەرگیز لە دوو سێ ساڵا بەوشێوەیە هەڵناتۆقی کە باوە و باسەکرێ، ئەوانە ئیشی ڕەش و خۆدزینەوە لەباج و هەزار بەزمی ترن کە لێرە ئەکرێن ئەو جیلە گەنجەی وڵاتی خۆمان تێئەکەون پێی وائەزانن ژیانی ئێرە هەمووی پەمەییە. من حەزم لە واقعبینیە، هەردوولا باش و خراپی خۆیان هەیە، ئەگەر کەسێک بێت بەمەبەستی سەفەرێک، یان خوێندن، یان مانەوە تا خۆیەگرێ و دوای بڕواتەوە، ئەمە هاتنێکی باشە، تیایا بەراستی مرۆڤ فێری شتانێک ئەبێت لە رەفتار و خورەوشت و کلتوور و ئاکار و سیستم کە بێ وێنەن، وە لەهەمانکاتا چاوکراوەتر ئەبێت بەوشتانەی لە چواردەوری ڕووئەیەن. وە خوازراویشە بەو هەل و مەرجەی لەو وڵاتەی خۆمان ئێمەی گەنج ڕووبەرووی ئەبینەوە، وە قەت بەتەنیاش نەیەت ئەگەر لە دین و ویژدان و ئیرادەی خۆی ڕانابینێ. بەڵام ئەگەر یەت بۆ ئەوەی لێرە بمێنێتەوە، یان ژیانی خۆی بەتەواوی بۆ ئێرە هەڵسەنگێنێ و بە مۆسیقای مۆدێرنیتە و کلتووری پۆستمۆدێرنیزم گۆش بێت ئەوە زۆۆۆۆر باشترە لەوێ بژی وەک لێرە. خۆزگە هەموو گەنجێکی کورد ئەیتوانی یەک مانگ لەم وڵاتە ئەوروپیانەیا بوایە تا بیزانیایە چی تیا ئەگوزەرێ. من خودی خۆم رۆژ نیە بیر لە گەڕانەوە نەکەمەوە، لەکاتێکا سوور ئەزانم کە بێمەوە بۆ سلێمانی بچمە بازار لەبەر ئەو فەوزایەی بەردەم مزگەوتی گەورە ئازار ئەچێژم، بە بێ مووچەی و کارەبا بڕان ئازار ئەچێژم لە دڵەوە، وە بە واستە و دائیرە و خەستەخانەکان دووبارە ئاوات بە ئەوروپا ئەخوازم، بەڵام لە ڕاستیا بەو هەموو کێشانەشەوە هێشتا هەر ئەوێ بە شیاوتر ئەزانم بۆ درووسکردنی خێزان و ژیانی خۆم. ئیتر هەیە ئەم قسانە بەوە تێئەگا کە من لێرە تێرم و حەزناکەم کەسی تر بێت لەگەڵما ڕسقەکەی بخوا، وە هەیە بە دڵسۆزی لێم تێئەگات، لێرە خاوەنی ماڵ و کیانی خۆت نیت، خاوەنی مناڵی خۆت نیت، پڕۆسەی توانەوەی کلتوورت بەسەرا ڕووئەیات بتەوێت یان نەتەوێت، ئەمانە شتانێکی ئاسایی نین و مرۆڤی خاوەن بنەمای وەکو ئێمە ناتوانێ قبووڵیان بکات بەراستی، لەسەر ئەم بابەتە تا هۆشیاری میانڕەوی بدرێت بە گەنج باشترە، نەک هۆشیاریەک ئێرە بکەن بە جەهەنەم و کوردستان بە بەهەشت، یان بە پێچەوانەوانە. چونکە هەردووکیان باش و خراپیان هەیە.

    • @BasheerTahaMohammedAli
      @BasheerTahaMohammedAli 2 місяці тому +2

      دەستت خوش بێ رونکردنەوەیێی پوخت و مانادار بوو ،بەهیوای بەختەوەری بو جەنابتان

    • @zanaahmed9726
      @zanaahmed9726 Місяць тому +2

      دەست خۆش بێت و زۆر سوپاس بە هیوام بەسەلامەتی بگەرێیتەوە بۆ کوردستان و بەراستی زۆر سودم لە کۆمێنتەکەت بینی و گەر منیش واقیعی خۆمت لەگەلدا شەیر بکەم ئەویش ئەوەی لە دڵەوە و بە واقیعیەوە پێت دەلێم کە لێرە لە کوردستان دەرفەت یەکجار یەکجار زۆرە و پێم سەیرە کە خەلک دەرێ دەرفەت نیە، دەرفەت بۆ گەنجێک هەیە کە بێت قەیرانەکان بە قەیران نەبینێ بەتەنها من نالێم بە پەمەیی و کوێری بیانبينێ من دەلێم با وەکو دەرفەتێک ببینیت کە هەولێ چارەسەرکردنی قەیرانەکان بدات بە پرۆژەیەکی بچوک کە پارەی زۆری تێناچێ و لەبەرامبەر ئەو پرۆژەیەش دا قازانجی خۆی لێبکات. بۆ نمونە گەر پێت وایە لەو بەشەی کە خوێندوتە یان لەهەر خزمەتگوزاریەک لەهەر بەشێکدا بێت کەلە ئەوروپادا کراوە و خەلکی تیایدا ئاسودە بووە دەتوانرێ هەمان خزمەتگوزاری بهێنیتەوە ئێرە بەدەستکاریەوە بۆ ئەوەی خەلکی خۆشمان سودی لێوەربگری و قازانجی خۆشتی تیابکە. مەبەستمە بلێم لە کوردستان دەرفەت بۆ کەسێک زۆرە کە بەگوێرەی سەردەم و سیستەم و تەکنەلۆژیا خۆی گونجاندووە و خزمەتی پێدەکا نەوەک گەنجێک بە تەمای دامەزراندن بێ. دوبارە سوپاس بۆ رەئیە جوانەکەت و دونیا و روئیایەکی فراوانت پێ بەخشیم. ❤

    • @hemaali415
      @hemaali415 Місяць тому

      @@zanaahmed9726
      خوای گەورە سەربەرزتان بکا قوربان گیان، پێمخۆشە ئەگەر سوودێکم بۆتان هەبووبێت، نا بێگومان وایە لە هەموشوێنێک دەرفەت هەیە بەڵام با راستگۆبم لەگەڵتا لە کوردستان باردودۆخەکە بە بەراورد بەم وڵاتانە سەختترە و ناڕەحەتی ئەبینی تا شتێکی شیاوت بۆ پەیائەبێت لەرووی کاروبارو بژێویەوە، وە زەمانێکی کۆمەڵایەتی نیە کە وا لە مرۆڤ بکات خەمی گەورەی ئیفلاسبوون و بێپارەیی لە دڵ بکەوێ، من هەمیشە ئەمووت کە نیعمەتی خوای گەورەیە کە کەسمان نەخۆشیەکی سەختمان نەگرت لە کوردستان، خۆ کام خێزانەی لەوێ خێزانێکی گوزەران مامناوەندە پارەی ١٠ دەرزی شێرپەنجەی پێنیە خوای گەورە لە هەموولایەکی بەدووربگرێ. لە کوردستان لە هەر کایەیەکدا ئیشکەی یان ئیشت دەسکەوێ یان بتەوێ بچیتە پێشەوە پێویستیت بە واستە هەیە، جا ئیتر ئینفلوێنسەرەکانی ئێستاو مەجمووعەیە ڕاهێنەری بزنز ناوێکی ڕاقیتریان لێناوە و پێیەڵێن عیلاقات و پەیوەندی! دەی برای شیرینم هەر ئەوە بەڵگەی ئەوەیە کە باشیەکەی ئەوێ زۆرباش نیە، چونکە مرۆڤ هەر کاری ئەکەوێتە ئەو عیلاقاتەوە و دواجار ئەو پاڵپشتیە حیزبیە، خزمیە، کەسیە، کۆمەڵگەییە، عەشیرەتیەی ئەوێ بۆ چاکسازی، ئەمە واقعی کۆمەڵگای ئێمەیە بەداخەوەم و بەهیوام بتوانین بیگۆڕین، هەر بمێنن.

    • @Sada_mls
      @Sada_mls Місяць тому +2

      Chan jwan shit krdawa har ba qsakanta dyara chan tegashtuy bzhy😍

    • @dawanmawlood4952
      @dawanmawlood4952 Місяць тому +2

      هەر بژی دەستەکانت خۆشبێت ، زۆر بەجوانی شیکردنەوە و ڕاستیەکانت نووسی هیوادارم گەنجان سود لە قسەکانی بەڕێزت وەربگرن .

  • @PaywandHawramy
    @PaywandHawramy Місяць тому

    زۆر جوانە بەرنامەکەتان دەست خۆش

  • @SamanMohammed2005
    @SamanMohammed2005 Місяць тому +2

    قسەکانی لەدڵەوە بۆ دڵە، بەراستی ١٠٠/١٠٠ تەواوە.

  • @shabaz9009
    @shabaz9009 2 місяці тому +1

    دەست خۆشبیت مامۆسا زۆر تایبەت بو قسەکانو

  • @shalawraoof6061
    @shalawraoof6061 Місяць тому +2

    وەڵای قسەکانی بەتەواوی هاوڕایم خۆم لەدەرەوەم بەڵام ژیانی ئێرە وەک ڕۆبۆتێکە ئەبێ ئیش بکەیت پارەیە دەرئەکەیت بەڵام ئینسان کەدڵی خۆش نەبوو پارەی هەموو دونیا هەبێت دڵخۆش نیە لێرە ئاگاداری خۆت نەبیت توشی هەڵەی زۆر گەورە ئەبیت ئەگەر هەلێکم بۆ بڕەخسێت ئەوە بەیەکجاری دەگەڕێمەوە

  • @osamagtikurdish9373
    @osamagtikurdish9373 2 місяці тому +5

    بەقورعان بە قورعان قسەكانی ١٠٠ لە ١٠٠ ڕاستە
    منیش قسەم زۆر زۆرە
    نزیكی شەش ساڵە لە دەرەوەم وەللەهی وە بیلاهی بە تیلاهی
    بەتەمام یەكجاری بگەڕێمەوە بە بێ دوودڵی
    چونكە بە مانای كەلیمە جێگای دڵ خۆشی نیە لۆ من.

  • @SandyeDeth
    @SandyeDeth 2 місяці тому

    جزاك الله خير الجزاء

  • @SalmanAbdullah50
    @SalmanAbdullah50 2 місяці тому

    جزاك اللّٰه خيرا

  • @rebinsirwan3737
    @rebinsirwan3737 14 днів тому

    ژیان بۆ هەر کەسێک و بە جۆرێکە … من هاوڕام لەگەڵ زۆرێک لە قسەکانی وە لە کۆتاییدا دەڵێم کۆچ کردنی هەر کەسێک بۆ ئەوروپا وەک ئەوەیە شێر لە دارستان ببەیت و بیخەیتە ناو شار بۆ ژیان کردن …

  • @Staesh7520
    @Staesh7520 2 місяці тому +1

    بــــژی لەشتان ساخبێت

  • @zana.aladdin
    @zana.aladdin Місяць тому +1

    قسەکانی جوانە

  • @kurdaaziz9755
    @kurdaaziz9755 27 днів тому

    سڵاو لە خۆت و لە میوانەکەت قسەکانی زۆر ڕاستە من لە سویدم ئەگەر بم توانیایە بەیانی دەھاتمەوە بەیەکجاری لە ھیچم کەم نیە بەڵام سۆز و خۆشیەویستی ووڵات و ئەزیزنم کەمە بەرد لە شوێنی خی سەنگینە

  • @ranjdarfathullah1098
    @ranjdarfathullah1098 2 місяці тому +3

    Lagal rezm bo aw bareza bashek la qsakane rastn bashekishian rast nen, marj nea hamu kas tushi shte xrap betu tushi darman bet, rasta azadiake zor haya bas zor shte bash haya , zor asankare haya bo genj bo xwendn , hali kar zor zora , bale la awrupa para ko dabeta hamuy ba zaribaw bema narwa, har kasaw parwarday xoyu azmune xoy la zhyan , bale tanhayew gharebe saxta bas zor shte bashesh ferdabe , mn waku genjek ka 6 sal wilatm je heshtwa la Almania dazhemu la bwari pspore xom esh dakam ka darchuy zankokane kurdistanm

  • @bayanforquran1617
    @bayanforquran1617 2 місяці тому +1

    دەستتان خۆش بێ

  • @muhamadfaruq4101
    @muhamadfaruq4101 Місяць тому

    Hamu qsakani tawawa🌹🌹

  • @Shapol-abdul
    @Shapol-abdul 2 місяці тому +1

    دەستان خۆش سەر کەوتوو بن

  • @AhmadKanabi
    @AhmadKanabi 2 місяці тому

    مامۆستا فاخیر قسەکانی زۆر ڕاستە ٪١٠٠ ، بەس جەی کوردی نازانی پرسیاری لێ بکا

  • @samir_lak
    @samir_lak 2 місяці тому +7

    کاک جەی کوردی، بە تەبیعی خۆت قسە بکە و زمانی خۆت مەگۆڕە لۆ سلێمانی باوەڕ بکە زۆر ناخۆش قسەی دەکەی، بیکەوە هەولێریەکە زۆر خۆشترە

    • @milanmaily5595
      @milanmaily5595 Місяць тому

      برام ڕەخنەی لەکەسایەتی یەکدی مەگرن شتەکی جوان نیە ئەگەر بێیتە ئۆڕوپای هەنگینێ بەخورتی دەبی زمانت بگۆڕی بۆ زمانەکی تر لەوەش عەجیب تر کەسەک شاری خۆی بگۆڕی دەبی لەهجەشی بگۆڕی لەبەرئەوە ئەوقسانەی مەکە جوان نیە.

  • @YasrQadr-i5o
    @YasrQadr-i5o Місяць тому

  • @randoranj6226
    @randoranj6226 2 місяці тому +11

    هەزار بەرنامەی وا دروست بکەن هەر ئەو کاولستانە بەجێدەهێڵم

    • @milanmaily5595
      @milanmaily5595 Місяць тому +1

      چەندە ڕقت لە کەولستان بێ و بگەیتە ئەوروپا ڕۆژێک هەر دائەنیشیت و بەنهێنی خۆت بۆ خۆت پەشیمانی دەرئەبڕی 😅

  • @bmb3333
    @bmb3333 25 днів тому

    مێشکی خۆت بکە ئیش و بڕیار بدە نەک مێشکی مەلایەک ،لە ھەموو وڵاتە پێشکەوتوەکان کەس گوێیان لێناگرێ

  • @SandyeDeth
    @SandyeDeth 2 місяці тому

    ڕ استه ده س خۆش

  • @KarmandMuhmad
    @KarmandMuhmad 2 місяці тому +6

    تكايه تؤ بو كومه لگاى كوردى ئه م به رنامه يه پيشكه ش ئه كه ى ئه م
    ووشه ئينگليزيانه كه م به كاربينه
    به دلفراوانى ليم قبولقه ى سوپاست ده كه م سه ركه وت وته مه ن دريژبيت انشاءالله.....

  • @hanablbas
    @hanablbas Місяць тому

    ئەو پێشەکەشکارە سومعەی بەرنامەکەی بردووە ، بە حیساب زۆر موسەیتەرە ، کەسێکی بەڕێز دانێن ، زیاتر ڕێز لە مێوانەکانتان بگرێ .

  • @kosarmuhammad9209
    @kosarmuhammad9209 2 місяці тому +9

    به‌ الله‌ منیش به‌ ڕه‌سمی چوم بۆ به‌ڕیتانیا و جوابیشم هه‌یه‌ , سوێن به‌خوا به‌س ته‌مه‌ن به‌ با كردنه‌ مانه‌وه‌ له‌ ئه‌وروپا به‌ الله‌ غه‌درێكی زۆۆر گه‌وره‌ له‌ خۆت ئه‌كه‌یت ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ پاره‌ و ماڵی دنیای كاتی ته‌مه‌نی خۆت له‌ غه‌ریبی به‌سه‌ر به‌ریت و عه‌زابی خۆت به‌یت , به‌ ئیزنی الله‌ ٨ مانگی تر ئه‌گه‌ڕێمه‌وه‌ كوردستان

  • @mhamadabdulxalq5091
    @mhamadabdulxalq5091 2 місяці тому +6

    دەستان خۆش بێت ، بەڕاستی گەنج پێویستی بەم قسانەیە

    • @RwangaFoundation
      @RwangaFoundation  2 місяці тому +1

      دەستى ئێوەش خۆش و هەر سەلامەت بن

  • @zth2023
    @zth2023 2 місяці тому +1

    کابرا سەرەتا ئەڵێ من مناڵ بووم ڕۆشتم ئەوەی موقابەلەی ئەکا دوای حەوت دەقە ئەڵێ تۆ خوا سەری لێ تێک دابوی ڕۆشتی؟ یان سەرەتا ئەڵێ عایلەم لێرە دروست کرد دواتر ئەڵێ بە عایلەوە گەڕایتەوە؟!
    موقابەلەکردن چۆن وا ئەبێ ئەسڵەن بۆ بینەریش ناخۆشە، جوان گوێ بدەرە قسەکانی ئەوەی بەرامبەرتە ئینجا پرسیار بکە.

  • @KalleKaro
    @KalleKaro 2 місяці тому +1

    سڵاو لەشێخ فاخر

  • @علیمحمدمحمدی-ض1ض
    @علیمحمدمحمدی-ض1ض 2 місяці тому

    سلاو برام مبستکە شەرعیی نیە ئەگینا لەهموو ڕروویکەوە لێرە باشترە کەکوردستانە منیش لەوێبووم

  • @shaheendall8982
    @shaheendall8982 2 місяці тому +2

    دەڵێ فەراغ دروست ئەبێت! باوکم بەحەزرەتم مەجالێکی زیاترم هەبی 20لاپەرەیەکی زیاتر بخوێنمەوە! ئاخر فەراغی چی؟

    • @milanmaily5595
      @milanmaily5595 Місяць тому

      من پێم باشە هەرچیەکت خوێندووە دووبارە و سێبارە بیانخوێنیتەوە باشترە پێویست ناکات شتی 😮زیاتر بخوێنیتەوە ئەو باسی هەست و بیرکرنەوە و تەنیایی مرڤ لە کەسی خۆشەویست و نزیکەکانی خۆی دوورە نەک کات هەیە یان نیە باشتریش وایە جۆری بابەتی خوندنەکەت بگۆڕی.

  • @Omersargaty
    @Omersargaty 2 місяці тому +1

    هەرکەس بە ئاسانی بڕوات دەست بەردان لە ئەوروپا ئاسانترە و لای شتێکی نۆرماڵە. ' بەس قەدری ئەورپا لای ئەوەیە کە بە ناڕەحەتی و بە قاچاخ ئەڕوات

    • @milanmaily5595
      @milanmaily5595 Місяць тому

      هیچ وانیە من بەزەحمەت هاتووم و بەزەحمەتیش تیایا ژیاوم ئێستا دووسەدو پەنجا گەڵاش قەرزارم بەڵام ئەگەڕێمەوە کارێکی لە شوێنێکی باشم و کارێکی خۆشیشم هەیە.

    • @Omersargaty
      @Omersargaty Місяць тому

      @@milanmaily5595
      ئێجا بۆچی دوسەدوپەنجا گەڵا قەرزاربوویت لەسەری با پارەیی خۆت بوایە و پێیی بڕۆشتیتایە. ئەگەر پارەم نەبووە پێم پەیا نەکراوە ئیتر بۆ کوێ یەیتەوە لەوێ کارەو کەسابەت بکەو خۆت دروستکە

  • @ahmedzizo3714
    @ahmedzizo3714 2 місяці тому +1

    Bzhen

  • @NazNaz8342
    @NazNaz8342 2 місяці тому

    لەگەڵ ڕێزم .. ئەی بۆ باسی ئەوە ناکا کە بۆچی بە پێنج زمانەوە لە شوێنێکی باش ئیشی دەست نەکەوت ؟؟ بۆ لەو کۆمپانیایە وەریان نەگرت ؟؟؟ بۆ ناڵێ بەهۆی ڕیشەکەمەوە بو ناهەقیان لێ کرد ؟؟؟؟؟

  • @safin2880
    @safin2880 2 місяці тому

    درۆکردنیش شێوازو سنوری هەیە کاکە فاخرگیان ٦٠٠٠ معاش بەلایەنی کەم ٣٥٠٠ سافی ئەمێنێتەوە ئیتر بەسە چەواشە کاری

  • @diyarimahmoodamin2998
    @diyarimahmoodamin2998 2 місяці тому

    برام ڕاستەکەی بۆ بانگ بەس کام مزگەوتانە تەوحیدی تیایە کوردستان یان دانمارک تەبعەن ئەو کەمیەی ئەوێ

  • @diyarimahmoodamin2998
    @diyarimahmoodamin2998 2 місяці тому +1

    ئێ بڵێ بەڕەش واتە دزی کردن لە سیستەم

  • @SandyeDeth
    @SandyeDeth 2 місяці тому

    خوا ڕە حمى پێکردی هاتیە وە

  • @SHADOWGaming-yn4nj
    @SHADOWGaming-yn4nj 2 місяці тому

    26:13 ڕۆژی بە ١٠٠پاوەندە لە لیدز

  • @shaheendall8982
    @shaheendall8982 2 місяці тому +1

    بەڵێ برا یان
    پورزایەکم چوار ساڵە لە بریتانیایە
    5ساڵ لێرە دەلاک بوو! تەنها پارەی گەشتن بە بەریتانیای کۆکردەوە. زیرەکترین دەلاکیش بوو.!
    بەڵام لەو چوار ساڵە سوپاس بۆ خوا خانوێکی کڕیوە لە شار بە 8 دەفتەر.
    دایک و باوکی خۆشی ناردووەتە حەج .. و عەمرە.!
    ڕزق خوا ئەیدا بەڵام ڕۆزی هەر پوڵ نیە و ژینگە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ هەموو جۆرە ڕۆزێکە!

  • @Ayub-akram
    @Ayub-akram 2 місяці тому +2

    37:30 Andrew Tate

  • @Jayy-y5z
    @Jayy-y5z 2 місяці тому +2

    خاڵی یەکەم: تۆی بەڕێز توانای پرسیار کردن و پێشکەش کاریت نیە
    خاڵی دووەم: تۆ دەرمان خۆرێکت هێناوە کەسێک کە دوای شتی خراپ کەوتوە
    خاڵی سێ: کەسانی زۆر سەرکەوتو لە ئەوروپا هەن وەک دکتۆر ئەحمەد وە من بە کەس ناڵێم بڕوا یان بمێنێتەوە چونکە کەسی سەرکەوتو کەسی هەوڵدەر لە هەرشوێنێ بێت هەر سەرکەوتو ئەبێت

    • @Compass-bf9kh
      @Compass-bf9kh 2 місяці тому

      ئاقڵ ئەڵێ پێشتر دەرمان خۆر بووم، دەمێکە وازی لێهێناوە.

    • @Jayy-y5z
      @Jayy-y5z 2 місяці тому

      @@Compass-bf9kh ئەو لە ئەوروپا دوات ئەوە کەوتوە هەر کەس لە هەر جێگەیەک دوای شتی خراپ کەوێ خراپ یەتە ڕێگەی

    • @Compass-bf9kh
      @Compass-bf9kh 2 місяці тому

      @@Jayy-y5z
      ئەوە تۆ تەواوی ؟

    • @Kurakarkuki-33b
      @Kurakarkuki-33b Місяць тому

      قسەکەت تەواوە

  • @rayyanhakim1638
    @rayyanhakim1638 2 місяці тому

    تۆزەک به شێوەکی جوانتر پرسیاربکە

  • @emanaziz3523
    @emanaziz3523 2 місяці тому

    sarkawtuu bi eshala nmunatt zor bi , amn eakak law ganja nam ka bajdi zor sudim la tuu detya ham la ruye ferbuni zman ham la rwe aw hamu prodcasta jwananatt, qatt la dwhae kher be bashtt nakam brae mn eshala nmunat zead dabi "kaka jae kae kurd" aw mesja lo berzztana

  • @ergiyorgi9727
    @ergiyorgi9727 2 місяці тому

    Bale

  • @chrakhanomar875
    @chrakhanomar875 26 днів тому

    Europa bas la durawa jwana zhyani tyay zor zahmatw qursw rotinw dubaraia rek sjneki krawaia

  • @Aa_geyan24
    @Aa_geyan24 2 місяці тому

    کەم کەسێ وەکۆ بەریز فاخرم بێنیەوە کە بەو شیۆازە پۆخت و جۆان و روونە باسێ ژیان و حاڵ و گۆزەرانێ ئەو دیێ وە ناروونەی ئەورپا بکاتــ و ئەزموونی ژیان کردنی ١٥ساڵ بە یەکــ سەعات بۆ دەربخاتــ ،هیۆا خۆازم خۆای گەوەرە زیاتر دەولەمەندتــ بکات بە عیلم و رووناکی خۆی،دووبارە سۆپاس بۆ ئامادەکرنی ئەم بەرەنامە دانسقەیە.

  • @amirw.r4015
    @amirw.r4015 Місяць тому

    لەگەڵ ڕێزی تەواوم بۆ پێشکەشکار بەڵام هەڵەی زۆرە گرنگترینیان کە باسی بکەم ئەوەیە کە قسەکانی بەرامبەرەکەی بیرنامێنێ و بە هەڵە پێی ئەڵێتەوە تەرکیزی کەمە وە لە هەندێ کات پێویستە هەندێ پرسیار لە نێو قسەکانی بەرامبەرەکەی دروست بکات کە نایکا بە هیوای ئەوەی زۆر باشتر بیت بۆ جاری داهاتوو.

  • @Dlashet95
    @Dlashet95 2 місяці тому

    بەشەرەف رقی دنیام.لەئیسلامی و سەلەفیە بەس ئەم پیاوە کابرایە ئاقڵ و واقعیە
    بەس ئەم.پێشکەشکارە هەنێک پرسیاری زۆر نامەعقول بوو
    هیوادارم.پرسیاری مەعقولتر بکات زنجیرەکانی داهاتووە
    بەس هەر سوودی هەبوو سپاس 😂

  • @Miran-rania
    @Miran-rania 2 місяці тому

    Aeqmae baretanem haea qat batama nem bem la kwrdstan bzhem

  • @shno5125
    @shno5125 2 місяці тому

    slaw la J-kurdi u aw mamosta tegaishtwa, ka la zhyan u bryarakani xoy tegaishtwa wa raxna u qsay kas karigari lasar nia u nashbet inshallah.Mn bash ba hali xom qutabi zankom u panabari syasim la kurdistan ballam mn gar ba sadayy bllem zor la kch u kurani am kurdstana ba hiwatrm, ka na xawani pasport,nfus.jnsyay Iraqi,Iran nim hich shtekm nia jga la iqamayaki asayy panabarayati ka amash hokareka zor la shwenakan babasti kar u xwendnm le zawt akret ballam ba, ba runu ashkra bilem ka mrov xway gawra wa xalqi krdwa shtek bihawet atwanet ba dasti bhenet boyash wa allem xom ba tajrubay xom awanay ka hawli jdim dabet boy ba dastm henawa supas bo xway gawra estash wak ferkarek qutabim zmani englizm haya zmani englizianm fer dakam ka heshta 2 sallm mawa bo taxaruj ,zhyan la har kweyak bin la har zhingayak bin ba qana3ati xota u bryari xota chon drusti dakay mn zorm wist ta btwanm am qana3ata drust bkam la xomda bas supas bo xwa twanim.qadri xezan u azizanman ba bzanin har xoman ba yaktri damenin kotayyakaman har mrdneka bashtrin hawli xot bda ba zor rafz bkreyawa ama jegay xosh7allia chunka har jaraw azmuneka .zhyan u din u qana3at u xawan byari xot ba yakawa shaxsyateki barz u blndt le drust dakan gar wistt habet u hast ba barprsyaryati bkay.gar datawet bgoret ,zhyant bgoret ,parat zyatr bet zhingakat magora ,to pewista 3aqliatt bgorit u tawa.supas bo J-kurdi u mamosta faxer har sar blnd u sarfraz bn.
    lagal rezmda,
    Shno Ibrahim.

  • @Jayy-y5z
    @Jayy-y5z 2 місяці тому

    بۆیە کوردستان دواکەوتوە لە سیاسی و لە حوکم ڕانی و هەمو بوارەکان کەسی نەشیاو لە شوێنی شیاو دانراوە وەک ئەم پێشکەش کارە

  • @Shapol-abdul
    @Shapol-abdul 2 місяці тому +2

    بەڕاستی گەنجی کورد پێویستە گوێ لەم بەڕێزە بگرێ ئەوروپا هیچ ئەو وێنەو خەونە نییە کە ئیبینن

    • @RwangaFoundation
      @RwangaFoundation  2 місяці тому

      سوپاس بۆ بەرێزتان بەدڵنیاییەوە

  • @princemani2770
    @princemani2770 2 місяці тому +1

    e wara lera muta3i la dzstana qsay qor aw jora kasana shayani xoshe nin bas he awa nin la kasheke pak u xawen ba yasa barewa bche awayan nawet wak boqaka bixayta naw aweke sazgar nayawet har hazi ba newzalkaw u pisiya

  • @diyarimahmoodamin2998
    @diyarimahmoodamin2998 2 місяці тому

    😂😂😂😂😂

  • @badinsalah6672
    @badinsalah6672 2 місяці тому

    كوڕی چاك ئەوە كەی شێوازی قسەكردنە تۆ هەتە چەندین كەسی تر هەن پۆدكاست ئەكەن بڕۆ تەجروبەیە لەوان وەرگرە ئینجا وەرەوە پۆدكاستێ بكە بە جدی كاك فاخیر بەو ئسلوبە جوانەوە پێم خۆش نەبوو لەگەڵ تۆ دانیشێ

  • @hunarhamadamin3790
    @hunarhamadamin3790 2 місяці тому

    مادام لۆگۆی حکومەتی کوردی لەسەر ئەو ڤیدیۆیەبوو ئەوە تەماشام نەکردوئەنلایک...

  • @OmaeSabir
    @OmaeSabir 2 місяці тому +6

    من خيزاندار بووم كاتيك هاتم بؤ اوروبا خيزانم ناوي شه و بؤيه خه لكي خه راخ
    سالي ٢٠٠٨ هاتم بؤ سويسرا له كه ل خيزانم و 2 كوره كانم
    كه ته مه نيان ٨ بؤ ١٠ سالي بوو له شاري فريبؤرك له سويسرا نيشته جي بوون من خه ريكي ئيش كردني رؤزانه بووم هيج كيشه يه كمان نه بوو له كه ل خيزانم و منداله كانم تا سالي 2014بؤ كه بريارماندا بجين بؤ
    به ريتانيا له وئ داواي مافي به نابه ري بكه ين سه ره تا جووينه فه ره نسا تا برؤين بؤ UK دواي مانكيك خيزانم و 2 منداله كه م كه يشتنه به ريتانيا من بؤئيشي تايبه تي خؤمان كه رامه وه سويسرا جوكين له دانكيخي فه ره نسا من نه م تواني بكه مه لاي خيزانم و 2منداله كانم به ناجاري كه رامه وه سويسرا بؤ ئيشي تايبه تي خؤمان كه رامه وه و دواتر بجمه وه فه ره نسا تا بكه مه لاي خيزان و منداله كانم له به ريتانيا
    كاتيك تيلم كرد بؤ خيزانم كه ويستم بليم منيش وا ديمه وه جه نكه لي دانكيخ بؤ ئه وه ي خؤم بكه يه نمه ولاتي به ريتانيا
    له ولامدا خيزانم وتي نا مه ويت بيت جووكين من شووم كردؤته وه و ليره كه يسم له سه ر تؤ داوه نه من نه منداله كانم نامانه ويت من شوم كردوه به بياويك كه براكه م ئيزني داوم شوو بكه مه وه له
    به ريتانيا
    كاتيك كوي بيستي ئه مه بووم نه م زاني جي بكه م جووكين تا ئيستا ش كه 2020 ته خيزاني منه و خيانه تي ليكردم ته لاقم نه داوه و شوي كردؤته وه
    نه م تواني برؤم بؤ UK به ناجاري كه رامه وه سويسرا
    خه ريكي زياني خؤم بووم له م ولاته خه ريبه رؤزانه خه ريك بوو شيت ده بووم له داخي خيزانم كه خيانه تي ليكردم وه تا ئيستاش نا هيليت له كه ل 2كوره كانم قسه بكه م وه ك خيانه تي ليكردم مني ماحرووم كردوه له 2 منداله كانيشم جووكين برا كه ي خيزانم به شوو داوه ته وه له كاتيكدا خيزاني منه به بي دين و ايسلام من ته لاقم نه داوه شووي كردؤته وه به كوريكي هه و ليري له ولاتي به ريتانيا له شاري سوانزي كه ئه م كوره هه وليريه ناوي ئارام خه ريكي ئيشي ده لا كيه
    زياني من و مال و مندالمي تيكدا
    له كاتيكدا برا ي خيزانم ناوي سمايلي ته نه كه جيه خوشكه كه ي خؤي به شوداوه ته وه كه خيزاني من بوو هيج كيشه يه كمان نه بوو بيش جووني بؤ به ريتانيا به
    لام وه ك كه يشتني به به ريتانيا خيانه تي ليكردووم.....
    ......................................................................
    خۆی داوای کڕدوە بۆی پۆستکەم هاوڕێی پەیجە ناڕدیتی بۆم

    • @ali_hunterx6991
      @ali_hunterx6991 2 місяці тому +2

      لاحول ولاقوة الابالله

    • @OmaeSabir
      @OmaeSabir 2 місяці тому

      @@ali_hunterx6991 ❤️

    • @KURDISHMAN-mj6ps
      @KURDISHMAN-mj6ps 22 дні тому

      ​@@OmaeSabir ژن متمانەی پێناکرێت و نمونەی لەم جۆرە زورە لە ناوەند کوردانی اوروپا

  • @ashtihussein7193
    @ashtihussein7193 Місяць тому

    خوايا گيان نمونتان زور بو به راستى نمونه ى كاك فاخبر زورن به ته يبات گه نجانى ئيمان دار خوايا گيان بو هه موى ئاسان بكات برونه بو ولاتى خومان

  • @marwanhussein841
    @marwanhussein841 Місяць тому

    زؤر راسته ي قسه كاني ماوه ي ١٤ ساله خۆم ئۆرۆپام . ولله وه ك شێتمان لئ هاتوە .نە لئرە بە ئاسودە دە ژین نه له کوردستانیش . نازانین چیبکە ین

  • @TahaJalal-y5g
    @TahaJalal-y5g Місяць тому

    تعین بون لە دائرە کوشتنی توانا کانتە

  • @diyarimahmoodamin2998
    @diyarimahmoodamin2998 2 місяці тому

    برام تۆ بەس لەکورستان شوێن سونەت کەوتوی ئە ی بۆ سێری ئەو هەموو مسڵمانە پاکە ناکەیت لە دانمارک سوید هەیە لەداخی ئەم حکمەتە خراپە ناکەیت ڕایان کردوە لەدەستیان

  • @GALGAMESH8118
    @GALGAMESH8118 2 місяці тому +1

    دونیا وەکو گوندێکی بچوکی لێهاتووە ، لە کوێ بۆت گونجا لەوێ بژی ، شەرت نیە تۆ لەوێ شکستت هێناوە بڵێی هەر کەسێ بچێ فەشەل دێنێ ، هەیە لە گوندی وڵاغڵو دەچێتە سلێمانی تەحەمول ناکا و دەگەڕێتەوە گوندەکەی ، مەعنای وا نیە سلێمانی شوێنێکی باش نیە بۆ ژیان

    • @milanmaily5595
      @milanmaily5595 Місяць тому

      وڵاغڵو و سلێمانی یەک جەوی ژیانکردنی هەیە دین کلتورو نەریتەکانی وەکوو یەکن بەڵام ئەوروپا و کوردستان وەکوو ئەوە وایە دوو دار وان یەکیان دارێکە بەرهەم و میوەی بەسوودی هەیە بەڵام دارەکەی تر تەنیا بۆ جوانی

  • @shaheendall8982
    @shaheendall8982 2 місяці тому

    کاکە دەڵێ زوڵم نیە!
    وەرە داماو ئەو هەموو زوڵمە نەبینی! لەبنەڕەتدا نەبونی سەروەری یاسا و نەبونی دادپەروەری گەورەترین ستەمن
    ئینجا بابەتی ژینگەی سروشتی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری و ئابوری لەوپەڕی تڕۆی و توڕەهاتیدایە....
    ئەمن ئەگەر قەرارە لەدوری دایکم و باوکم کارکەم ناچمە سلێمانی و هەولێر ناو ژینگە و ژەهری ئەو شارانە گەر دایک و باوکم و پێڵاوی وان نەبێ دەڤەرد لەدوای ئەو ژینگانە فڕێ ئەدەم!

  • @علیمحمدمحمدی-ض1ض
    @علیمحمدمحمدی-ض1ض 2 місяці тому

    هیچ کێشەیکی نیە لەوێی بەڕێزم

  • @JihanSport
    @JihanSport 2 місяці тому

    ئەم هەتیوە کێیە زۆر بێئسلوب پرسیار ئەکات

  • @shaheendall8982
    @shaheendall8982 2 місяці тому

    کاکە ئەوە قسەی سەر تێریە، قەناعەتی تۆ یەکسان نیە بە حەقیقەت و قەناعەتی ئێمەش بریتی نیە لە هەقیقەت.
    بەڵام کاتێک وەک من 27 ساڵی لە گوندێکی دورە دەستی دێمەکار بێ پارە و سەرمایە و کاری باش! نە ئەم قسانە و نەهیچیتر نابنە مایەی گۆڕینی باوڕی کەسانی مەزلووم.

  • @علیمحمدمحمدی-ض1ض
    @علیمحمدمحمدی-ض1ض 2 місяці тому

    خۆی لە ووێرانترین ووڵڵات بووە بڕۆ بۆ بەریتانیا لە کوردستان مزگەوتی زیاترە

  • @hawkarsuara8668
    @hawkarsuara8668 2 місяці тому

    وەرەوە بۆ ئەم کاولبووە کەپڕبووە لەواستەو واستەکاری کەسەر بەخۆیان نەبیت و ماستاو و گەوادیان بۆ نەکەیت لەهیچ شوێنێک تەعین نابیت وەڵا ئەوروپا خۆشترین شوێنە بەڵام کورد نمەک بەحەرامە حەیف

  • @Blemateck
    @Blemateck 2 місяці тому +1

    🤍

  • @faredadunsaied2412
    @faredadunsaied2412 2 місяці тому

    Aurupa waku bahsht takae darjal waya

  • @AkamGk-f4d
    @AkamGk-f4d 2 місяці тому

    یەک سەحاتە شێخ باس ئەوە ئەکات ئەلێت مەچوون برا مەچوون جەی کوردی ئاخیری بڵێ چیی باشە سێ دەفتەرم کۆ کردۆتەوە ڕێگایەکم پێ بڵێ بە کوێدا بچم هەر لەسەر سێجار بیستیەکەیە 😂😂

  • @dilsarhassan1693
    @dilsarhassan1693 22 дні тому

    30 سالە لە دەرەوام

  • @علیمحمدمحمدی-ض1ض
    @علیمحمدمحمدی-ض1ض 2 місяці тому

    خەڵکی خراپیش باش بووە

  • @Hamudpanahi
    @Hamudpanahi 2 місяці тому

    دانیمارک فلەندا سوید نەرویج وڵاتی کەئابە و بێ تاقەتیە

  • @darunzan2282
    @darunzan2282 Місяць тому

    To jare damw flq chak bka aurrrrropa Na Europa aurrrrrrrrropa

  • @Halloreally
    @Halloreally 2 місяці тому +1

    برا گیان گەنج ناحەقی نییە کە بڕوات لەبەرئەوەی لێرە نرخ و بەهای نییە هەموو مرۆڤە قرشەکان ماسییە گەورە و بچووکەکان دەخۆن بەو مانایەی گەنج واتە سەرمایەی وولات بەلام لێرە بە خەشت و خۆڵیش وەریان ناگرن بۆیە لۆمەی هیچ گەنجێک ناکەم کە بروات بەلام ئامانجی هەبێت بۆچی ئەچێت بۆ کەلتور و ژینگەیەکی تر خۆت پۆت کاستێکت داناوە بە ئارەزووی خۆت گاڵتەبە گەنج ئەکەن نا لێم گاڵتەیان پێ ئەکەن بەلام دەبێت بزانن کوا سیستمێک لێرە کەبتوانێت پشتیوانی لە گەنج بکات بۆچی لەسەر زەوی یە یان بۆچی دەژیت بەلام گەنج لێرە بوەتە تۆپێک بە دەست بەناو مەسولە خوێریی و حیز و دزەکانی ئێرە قسەیەک هەیە کە دەڵێت ئەوانەی خۆیان دەکەنە قوربانی بۆ قرشەکان بۆ ژیانێکی باشتر ئەمە کۆمەڵێک هەن کە پیاوە قرشەکانن وولاتیان قوتداوە بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان ئەگەر سیستمێک و خۆش گوزەرانیەک هەبێت یەک کەس ناچار نییە بڕواتە دەرەوەی وولاتی خۆی بەس بۆئەوەی مافە سەرەتاییەکانی بۆ دابین بکرێت بەلام لێرە مافی سەرەتایی لە ژێر پێلاوەکاندایە قسەی قۆڕ بەسە بۆ گەنجی مەکەن

  • @SandyeDeth
    @SandyeDeth 2 місяці тому

    ئە و ڕ وپا بە هە شتی دە جالە

  • @shaheendall8982
    @shaheendall8982 2 місяці тому

    ئەو بەرنامەیە ئەوەنیە ڕێگری لە چونی من بکات، بەڵام من کەنەچومە تائێستا ئەوەبووە خزمەتی دایک و باوک. ە بەتەمەنەکەم بکەم. ئەگەرنا یەک هۆکاری مانەوەم نیە لێرە وەک مەسائیلی ژیان و هتد......
    ئێستا بیرم کەوتەوە ئەم پۆدکاستە بەپارەی حەرام کراوە براکەم Jay Kurdi... ئەوە بزانە!

  • @user-gu1hn4em7b
    @user-gu1hn4em7b 2 місяці тому +2

    ئەوەش شێتخانەکەی ئەوروپا و ڕۆژئاوا

  • @علیمحمدمحمدی-ض1ض
    @علیمحمدمحمدی-ض1ض 2 місяці тому

    لێرە زۆر فریا دەکەویت مگەر دزی بکیت

  • @dryasirr
    @dryasirr 2 місяці тому +11

    هەر نازانی بەرنامە پێشکەشبکەی،، خۆت فێری شێوازی پرسیار کردن بکە،،

    • @sanaaaa484
      @sanaaaa484 2 місяці тому +1

      boo 3aibe chyaaa!

    • @gatsykasm7396
      @gatsykasm7396 2 місяці тому +1

      3aybi chya

    • @dryasirr
      @dryasirr 2 місяці тому

      @@sanaaaa484 3aybi zor a,

    • @dryasirr
      @dryasirr 2 місяці тому

      @@gatsykasm7396 3aibi zora

    • @Ix.hadyaomar
      @Ix.hadyaomar 2 місяці тому +1

      جارێ تۆ خۆت فێرری ئەتەکێتی ڕەخنەگرتن بکە ئنجا باسی ئەم بەڕێزە بکە 🧐

  • @abubakrrzgar9636
    @abubakrrzgar9636 2 місяці тому