پوختەیەك لە فەلسەفەی دیکارت

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 4 лют 2019

КОМЕНТАРІ • 25

  • @armantaha3068
    @armantaha3068 4 роки тому +7

    سڵاو کاک فەرەیدوون، دەستت خۆش بێت بۆ ئەم پرۆژەی ئاشناکردنی فەلسەفەیە بە تاکی کورد کە جێی بایەخە.
    من رەخنەیەکم ھەیە لە قسەکانت دەربارەی دیکارت ئەویش ئەوەیە کە پێت وایە دیکارت فەیلەسوف نییە و بەلگەی ئەم قسەیەت بەوە دێنیتەوە کە تەنھا بەشێکی زۆر کەم لە نووسینەکانی دیکارت سەر بە فەلسەفەیە..
    بەڵام ئەگەر وردتر سەرنج بدەی دەبینیت کە پەیدابوون و بەدەرکەوتنی فەیلەسوفەکان لەو بیرە فەلسەفیانەوە سەر ھەڵ ئەدات کە گۆرانکارییەک لە نەریت و بەھا و زانینا دەخولقێنێت، نەک بڕی نووسینەکان، فەلسەفەی دیکارتی کە نەک تەنھا بە فەلسەفە لە قەلەم ئەدرێت، بگرە بە «فەلسەفەی نوێ» ناو دەبرێت لەبەر ئەوەی دیکارت لە بناغەوە پێناسەی فەلسەفەی گۆری بە کردنی خودی مرۆڤ بە سەنتەر و سەرچاوەی ھەموو بیرەکان، کە ھەتا سەردەمی دیکارت فەیلەسوفەکان ھەمیشە وێڵی راستی و بەھاکانی دەرەوەی مرۆڤ بوون و . ئەمە لەسەر دەستی دیکارتە کە سەرلەبەری ئاراستەی بیری فەلسەفی لە دەرەوە بۆ ناوەوە دەگۆڕێت و بناغەیەک دائەمەزرێنێت کە تەواوی فەیلەسوفەکانی دوای دیکارت، بیر و تێڕامانەکانیان دامەزرێنن بە گەڕانەوە بۆ خود و بە مەرکەزکردنی ئەم جەوھەرە زەینییە.
    ھەر بۆیە ھیگڵ، دیکارت نەک بە فەیلەسووف بگرە بە باوکی فەیلەسووفەکانی سەردەمەی مۆدێرنە و پۆست مۆدێرنە ناو دەبات.
    ئەم فەلسەفەیە بە گشتی جیاواز بوو لە فەلسەفەی کلاسیکی یۆنانی کۆن و ھەروەھا لە فەلسەفەی لاھووتی مەسیحییەت کە ھەزاران ساڵ ناوەڕۆکەکەی تیۆلۆژیا-خواناسیی بووە. ئاوڕ لە پرسیار و قەلقی و تێڕامانەکانی مرۆڤی مۆدێرنە ئەداتەوە، لە ھەمان کاتدا شۆرشێکیش بووە کە بە زمانی نەتەوەیی نوسراوە نەک زمانی رەسمی کڵێسا کە لاتینی بووە. کەواتە ئەگەر بڕیار بێت بەم بیرە نوێیە بڵێین فەلسەفە ئەوا بێگومان خاوەنەکەی دەبێتە فەیلەسووف.

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  4 роки тому +1

      ئەزیزی من سوپاس بۆ ڕەخنەکەت و کەرکوکی گوتەنی بان چاو ، بەڵام من نەمگوتوە دیکارت فەیلەسوف نیە ، بەڵکو من گوتومە دیکارت لەبنەڕەتا هەندەسی و ڕیازیە ئەمەش بەبەڵگەی سەرچاوەکانی خۆیەوە وامگوتوە کە یەک لەسەر دوانزەی باسی فەلسەفەیە و ئەوەی تر هەمووی ئەم دوو بوارەن کەئاماژەم پێی داوە ، دووەم دیکارت یەکەم کەس نیە فەلسەفە تایبەت بکات بەلێکۆڵینەوە لەمرۆڤ بەڵکو سەرمەشقی ئەم ڕێبازە سوکراتە و دواتریش غەزالی و ئینجا ڕۆجێ بیکۆنە دواتر دیکارت دێت و تەنانەت کۆپەرنیکۆس زیاتر لەدیکارت لەم بوارەدا ڕۆیشتوە بەڵام چونکە ناوبراو زیاتر لەبواری گەردوونی قەتیس کراوە ئاشنانیە بەتاکی ئێمە .. هەر چۆنێک بێت من مەبەستم کەمکردنەوە نیە لەهیچ کەسێک تەنیا دەمەوێت تاکی ئێمە ئاشنابێت بەهەمووان و وەک خۆیان بیانناسێت ، سەبارەت بەدیدی هیگڵ بۆ دیکارت ئەمە بۆچونی شەخسیە ڕێزدار ئیمانوێل کانت دێڤید هیوم بەم جۆرە ناودەبات و دێڤید هیوم ، جۆن لۆک بەپێشەنگ دەزانێت ، بەڵام دواجار ئەمانە بۆچونی شەخسین نەک زیاتر .. دونیایەک حورمەت و خۆشحاڵم بەگوێگرێکی ووردی مەعریفە فراوانی وەک جەنابتان

  • @aventahababan7045
    @aventahababan7045 2 роки тому +1

    دەستخۆش

  • @okk2101
    @okk2101 3 роки тому

    dast xoshbet.

  • @kamosam2885
    @kamosam2885 2 роки тому

    🌼 ❤ 🌼

  • @user-sr1im2mx5s
    @user-sr1im2mx5s 2 роки тому

    زورسوباس مامستابريز به راستي زور سودت به يمه دكينى هيوادارم برده وامبي

  • @user-ci9or6mo3m
    @user-ci9or6mo3m Рік тому

    ❤❤

  • @hedizibary6535
    @hedizibary6535 4 роки тому

    ✌️✌️✌️✌️

  • @yadgarmhamad4194
    @yadgarmhamad4194 2 роки тому

    سەرکەوتوبن

  • @user-me7mh6bq6d
    @user-me7mh6bq6d Рік тому

    ڕەحمەت لەداک و بابت دیکارت😂

  • @alikurdi6520
    @alikurdi6520 9 місяців тому +1

    دەستخۆش کاک فەرەیدون، هەندێک لە ڕایەکانت ووردن بە نموونە وتت: ناکرێت دیکارت ڕێسای گوومانی لە غەزالییەوە وەرگرتبێت. چونکە ماهیەتی گوومان پێش غەزالی و دەتوانین بڵێین لە مرۆڤە زۆر سەرەتاییەکانیشدا هەبووە، بەم شێوازە دەکرێت هەر مرۆڤێک لە هەر سەردەمێکدا بێ گەڕانەوە بۆ ئەوانی دیکە خۆی گومان بکات و درک بە گوومان بکات.... بەڵام بەندە وای بۆ دەچم بۆچوونەکەت سەبارەت بە خودا وورد نیە، چونکە فەرمووت: خودا موتڵەق(ڕەها) نییە، لە ڕاستیدا خودا ڕەهایە، دەتوانین ووردتر بڵێین: درکی ئێمە بۆ خودا ڕەها نییە و ناکرێت ڕەها بێت، چونکە دواجار ئێمە تۆپەڵەیەکی بایۆلۆژی ڕێژەیین، شاد بمێنن....

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  9 місяців тому +1

      خۆشەویست
      ئەگەر وامگوت بێت هەڵەی دەربڕینە نەک فیکری بێت

    • @alikurdi6520
      @alikurdi6520 9 місяців тому

      @@faraidwnhirane
      دروستە دەکرێت هەڵەی وێژەیی بووبێت....

  • @beyar_
    @beyar_ Рік тому

    سلاو ماموستا..ديكارت وەسفێکى جوانی كرد بو خودا تەوحيدێكى بدون شرك به خودا دا..به لاى من ئها ئه م وەسفه جوانه به خودا سه رجاوەيەكى گرنكه بو به ختەوەرى دل و دەرونى مروف و بەرسفداني هەمو بسياره قورسەكانى مروف

  • @dianrafik4371
    @dianrafik4371 Рік тому +1

    سڵاو مامۆستاگیان دەمەوێت ک ڕاپۆرێک دروستکەم لەسەر زانای گەورە دیکارت بڵام هیچ کتێبو شتێکم نیە وە ل گۆگڵیش زۆر گەرام بەڵاممپێویستمبە زانیاری زیاترە تۆ یرمەتیەکم بدە تکایە

    • @hevinyaseen786
      @hevinyaseen786 Рік тому +1

      کتێب هەیە، وەک ئاشنا بوون بە دیکارت، چەند وردبوونەوەیەک لە بارەی متافیزیکەوە، دیکارت و عەقلانییەت....

  • @kozhinnajm8149
    @kozhinnajm8149 4 роки тому +1

    دەس خۆش کاک فەرەیدون لە فەیس بوک پەیج یاخود ئەکاونتت ھەیە؟

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  4 роки тому +1

      دوکانێکم هەیە لە فیس بەناوی فریدون هیرانی هەمان وێنەی یوتوبی لەسەرە

    • @kozhinnajm8149
      @kozhinnajm8149 4 роки тому +1

      زۆر سوپاس پێم خۆشە زیاتە ئاگام لە بابەتەکانت بێ 🌸

  • @firmankossar9286
    @firmankossar9286 4 роки тому +1

    لە دەقەی ٢٥:٥١ دا دەفەرموون دیکارت وتویەتی : من گومان دەکەم بۆیە بیردەکەمەوە کەواتە من هەم . پرسیار : سەرچاوەی ئەم گوتەیە لەکوێت هێناوە سودت لێوەرگرتووە ؟؟؟ کە پێچەوانەی ( I think therefore I am ) ە .

    • @faraidwnhirane
      @faraidwnhirane  4 роки тому +1

      ئەمە سەرچاوەکەیەتی
      Meditations on the first philosophy.

  • @user-me7mh6bq6d
    @user-me7mh6bq6d Рік тому

    تۆش ئەکادیمی ئەو قسەیەم پێ خۆش نییە کە بڵێی من ئەکادیمی نیم

  • @faizullaomar7943
    @faizullaomar7943 4 місяці тому

    لەش ساغ و تەندروست بیت