وه‌ته‌ن زه‌وی ئێستاش له ڕووت هه‌ڵدێ بده‌ی سوور
Вставка
- Опубліковано 18 жов 2024
- زه‌وی ئێستاش له ڕووت هه‌ڵدێ بده‌ی سوور؟
نه‌رووخای ئاسمانی پیری پشت كووڕ؟
كه سۆمایی له‌چاو باوكان براوه،
به‌رۆكی پیره دایكان دادڕاوه
وه‌ته‌ن قه‌وم و كه‌س و كار، وه‌ته‌ن هۆی ژین و ژیوار
وه‌ته‌ن ئامێز و دڵدار، وه‌ته‌ن بۆت ده‌مرم ئازار
به ناهه‌ق خۆێنی تێكۆشه‌ر ده‌ڕێژن
شه‌هیدی بێسه‌ر و پێشوێن ده‌نێژن
كه كۆندی شووم له بۆندی كورد ده‌خوێنی
كه گه‌نجی كورد ده‌گه‌وزێنێ له خوێنێ
وه‌ته‌ن گیان و دڵی دایه، وه‌نه‌ن ده‌ینت له ملمایه
سه‌ری بێ نرخ و بێ مایه، له پێناوی وه‌نه‌ندایه
ده‌با باش تێ‌بگا ئه‌و دوژمنی په‌ست
ره‌وه‌ز ورد ناكرێ هه‌رگیز به‌دار ده‌ست
ده‌بێ كۆند هه‌ر به‌ره‌و وێرانه بفڕێ
هه‌ڵۆ له‌و شاخه سه‌ر به‌رزانه نه‌بڕێ
وه‌ته‌ن قه‌وم و كه‌س و كار، وه‌ته‌ن هۆی ژین و ژیوار
وه‌ته‌ن ئامێز و دڵدار، وه‌ته‌ن بۆت ده‌مرم ئازار
(هێمن موكریانی)
ئه‌گه‌ر مردم وه‌ته‌ن لاوانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر زاڵم نه‌ما ده‌ورانی تۆ خۆش
موخه‌یه‌ر بم له به‌ینی تۆ و به‌هه‌شتا
له جه‌ننه‌ت دوور ئه‌بم، سه‌یرانی تۆ خۆش
ئه‌گه‌ر خۆ قانعیش ئه‌مرۆ نه‌مێنی
وه‌ته‌ن، ره‌بی وه‌ته‌ن خوانی تۆ خۆش
(قانع)
شعر : هێمن موكریانی و قانع