Hama Jaza sedara حەمە جەزا سێدارە

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 18 жов 2024
  • برا دورو خزم دورو كەسم دوور
    بەنابەڵەد تەمەن ئەمبا بەرەو ژوور
    بەڵام ڕونە بەرەو سێدارە چونە
    خەنەی خوێنم لەپێ‌ ئەگرێ‌ ئاڵای سوور
    بەرەو ژوری بەرەو ژوری سێدارە
    ماندوی كردوم وشوێنەكەم شێدارە
    كەنیشانەی پەشێوی پێوە شێوەم
    ئەوە برینی ئەشكەنجەیەو جێ‌ دارە
    گەرچی بەرەو دواماڵی ژین بەڕێوەم
    یەكەم ماڵی مردنم دیارە لێوەم
    بەشم چونكە مردنی ناو جێ‌ نیە
    شادم كەتادوا هەناسەش بەپێوەم
    مەرگی ئاوا ناگۆرمەوە بەسەد ژین
    ژینێک سەرم بۆدوژمن بێ‌ بەپەرژین
    سەربەزی یە كە پێڵاوم ئەبینن
    بەسەرسەری دوژمنەوە لەبەرزیم
    نەڵێن ئەمرێ‌ ولەترسی مەرگ پەشێوە
    پێشمەرگەبم هەرەكەومە پێش ئێوە
    بەمەرگی پێش مەرگی ئێوە ئاسودەم
    ڕوشم زەردی پێ‌ كەنینی هەرپێوە
    ئەگەر لێرە نەمتوانی بێم بجەنگم
    لەوێ بە دەست ھاوڕێیەکەوە تفەنگم
    ئەگەر لێرە بەجێماوم لە کاروان
    لەوێ لە پێش کاروانەوە پێشەنگم
    ھۆنراوە: شــەھید مەلا عەلی
    ئاواز و وتنى: حەمە جەزا

КОМЕНТАРІ •