ڕاڤه‌ى(الدرر البهية)وانه‌ى(40)باسى(كتاب البيع - باسى هه‌ندێك له‌و كڕین وفرۆشتنانه‌ى كه حه‌رامن - 2)
Вставка
- Опубліковано 11 кві 2024
- ئه‌م په‌رتووكه (الدرر البهیه) دانراوى زاناى پایه‌به‌رز ئیمامى شهوكانیه(ڕه‌حمه‌تى خواى لێبێت)، یه‌كێكه له‌و كتابه پاك و باشانه‌ى كه له‌بابه‌تى فیقهی شه‌ریعه‌تى ئیسلامی‌دا نوسراوه، هه‌موو بابه‌ته‌كانى له‌خۆ گرتووه ، له‌سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی باسى هه‌مووى كردووه ، ئیمامى شه‌وكانى یه‌كێكه لهوزانایانهى كه ته‌عه‌سوب و ده‌مارگیرى بۆ هیچ كام له مه‌زهه‌به‌كان نه‌بووه‌و بۆ نوسینى ئه‌م په‌رتووكه پشتى به‌ستووه به به‌ڵگه‌ى قورئان و فه‌رمووده‌ى صه‌حیحى پێغه‌مبه‌ر(صلى الله علیه وسلم)و ئیجماع و كۆده‌نگى زانایان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ كتابێك بێ كه‌موكورتى وبێ عه‌یب نابێت جگه لهكتابهكهى خواى گه‌وره ، بۆیه ده‌كرێت له‌هه‌ندێ بابه‌تدا نه‌یپێكابێت و قسه‌كه‌ى یان ڕهئیهكهى مه‌رجوح بێت و هه‌ڵه بێت ، هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌شه كاتێك زانایان شه‌رح و ڕاڤه‌یان بۆئه‌م په‌رتووكه كردووهئاماژهیان به‌هه‌ندێ له‌و هه‌ڵانه كردووه‌و وقهولى صه‌حیح و ته‌واویان له‌شوێنیدا باسكردووه ، جه‌نابى مامۆستا صلاح ا‌لدین عبدالكریم یش به‌چه‌ندین وانه ئه‌م په‌رتووكه‌ى ڕاڤه كردووه‌و ئێمه‌ش پشت به‌خوا لێره‌وه و له‌م كه‌ناڵه‌وه به‌پێى خشته‌یه‌ك بڵاوى ده‌كه‌ینه‌وه، خواى گه‌وره پاداشتى خێرى دانه‌رو وه‌رگێڕو گوێگرى ئه‌م په‌رتووكه بداته‌وه بیكاته مایه‌ى خێر‌و خۆشى بۆ دونیا‌و دواڕۆژیان ..اللهم امین اجمعین