كه‌ركوك: هاوڵاتیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان
Вставка
- Опубліковано 16 жов 2017
- هاوڵاتیانی كه‌ركوك، ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئێستا دۆخی شاره‌كه‌یان ئارامه و داواده‌كه‌ن خه‌ڵك بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان.
هاوكات ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له هاوڵاتیانی كه‌ركوك كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆماڵه‌كانی خۆیان و ڕاشیگه‌یاند، له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ئه‌منیه‌كان و فه‌رمانگه خزمه‌تگوزاریه‌كان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا هه‌ماهه‌نگی ده‌كه‌ن بۆ تێپه‌ڕاندی ئه‌م قۆناغه.
ئه‌مه هاوڵاتیه‌كی كه‌ركوكه، ئه‌و شاره‌ی به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی خێر‌و بێره‌كه‌یان بۆ خۆیان برد و مه‌ینه‌تی و ئازار و ده‌ربه‌ده‌رییان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌جێهێشت، كه‌ركوكییه‌كان دوای ڕووداوه‌كانی دوێنێ پۆل پۆل بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
به‌شێك له خه‌ڵكی كه‌ركوك ڕوویان له ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی كرد، هه‌رچه‌نده ئه‌وان له ناو خزم و كه‌سوكاریان مانه‌وه‌و به‌شێك له‌خاوه‌ن ئوتێله‌كانیش ده‌رگای ئوتێله‌كانیان بۆ كردنه‌وه، به‌ڵام دوای دڵنیابوونه‌وه له ئارامی دۆخی شاره‌كه‌یان بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌یانداوه.
خه‌ڵكی كه‌ركوك ئه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا هات بۆ سیاسیه‌تی شكستخواردوی یه‌كێتی و پارتی و ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه بێ به‌رنامه و سه‌روبه‌ره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ڕاكان سه‌عید پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا داوای له هاوڵاتیانی كه‌ركوك كرد بگه‌ڕێنه‌وه بۆسه‌ر ماڵه‌كانی خۆیان.
رۆژی 16ی مانگ خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌هۆی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به فه‌رمانی به‌رپرسانی هه‌رێم، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێهێشت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی عێراق سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی پارێزگاكه‌یان كۆنتڕۆڵ كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك بیریان ناچێته‌وه ئه‌وه‌یه كه به‌رپرسانی یه‌كێتی و پارتی به ته‌نها جێیانهێشتن.
→ website: www.knnc.net/Default.aspx
→ Facebook: / knn.people
→ youtube: / tvknnc
→ / tvknnc
→ Instagram: / knnc.kurdish
hl=en / knncchannel
له به ته مه نه كانم بيستوه الين.ام راكردن‌و كوشتن‌و ده ربه ده ربونه له بابيره كه وره.مانه.وه.به.غه.لات.بوماوه.ته.وه يه.كه م.جار.نيه