جۆتکردن و زەوی کێڵان بە گاجۆت

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 3 жов 2024
  • وێڕای پێشكەوتن لە كەرتی كشتوكاڵی لەڕووی پیشەسازی و ئامێرو مەكینە، بەڵام رۆڵی نیرو ئامورو گاجووت تا ئێستاش بایخ و گرنگی خۆی لە دەست نەداوە بەهۆی سەختی ناوچەی باڵەكایەتی كە ڕەزو باخەكانیان ڕێگای ئۆمبێلیان نیە یان ڕەزوباخەكان لە شوێنی سەخت و هەڵدێرن.
    سەعید سۆفی محمەد دانیشتوی شارەدێی وەرتێی باڵەكایەتیەو نزیكەی 40 ساڵە لە وەرزی بەهار سەرقاڵی كێڵانی ڕەزوباخەکەیەتی بەتەنیا ئەو لە سنوری شارەدێکە ماوە بە گاجووت كاری كێڵان ئەنجامدات و دەڵێت: تا من ماوم لەسەر ئەم كارە بەردەوام دەبم و لە ئێستاشدا سێ لە كوڕەكانم فێری جوتكردن كردووە، بۆ ئەوەی دوای منیش درێژە بەم كارە بدەن.
    مام سەعید دەڵێت: سەختی ناوچەكەمان وای كردووە كە كار بە گاجووت بكەین، هەرچەندە ئەم ڕێگای جوتكردن زۆر كەمی كردووە بەجۆرێك تەنیا لە سنورەكەی ئێمە چوار گاجوت توانای جوتكردنیان هەیە، چونكە هەموو (گا)یەك ناتوانێـ جوتبكات بەڵكو دەبێت ئامادەكرێت و ڕابهێنرێت، بۆیە كاركردن پێی سەختەو ماندووبوونی زۆری دەوێ.
    سەعید سۆفی دەشڵێت: ئەم پیشەیەم زۆر خۆش دەوێت بۆیەش بەردەوامم لەسەری و لە ئێستاشدا سێ لە كوڕەكانم فێری ئەم جوتكردنە كردووەو نامەوێ لەناو بچێت.

КОМЕНТАРІ • 2