حەزرەتی مەولەوی، هاوین

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 вер 2024
  • مۆزیک: Halo Ghareeb
    ( هەوڵم داوە بە زمانی شیعر واتای شاکارەکەی حەزرەت بکەمە شێوەزاری سۆرانیی)
    هاوین، ها وەک من، گەرمای جۆشی کرد
    جێگەی ئاهەنگی گوڵاڵانی برد
    خۆڵەمێشی ڕشت لە کۆڕی گوڵان
    چەمەن بێبەش، لە دەنگی بولبولان
    بەڕەزای شەنگی سایەی ئەشکەوتان
    شێوا وەک زوڵفی پرسە بەرکەوتان
    چیا دڵ شەق بوون، وەک دڵ بە سۆیان
    قوڕیان بەسەر کرد، کێوان بۆ خۆیان
    دووریت وا ئاگری بە ردایە ماڵم
    ماڵی دڵەکەی وێرانە حاڵم
    هەوا ئاگرین، وەرز ئاگرین
    دڵم ئاگرین، بەختم ئاگرین
    بەو گشت ئاگرەوە خەیاڵم خاوە
    بەختم ناپوختە و هۆشم فەوتاوە
    بەم بڵێسەوە تۆزم باقی یە
    سەروەختی ئاگری بادەی ساقی یە
    (جا لێرەدا حەزرەت بە ساقی ئەڵێ):
    بە عەشقی پیاڵەی مەستی چاوەکەت
    بە زوڵفی شێواوی لای کڵاوەکەت
    با بێ مەی بەڵکو ئاگری مەستیی
    بسووتێنێ گشت گژوگیای هەستیی*
    *هەستیی، واتە بوون

КОМЕНТАРІ • 2