سعد الغامدی سورة الجن 72 - تەفسیری كوردی سورەتی الجن بەدەنگی هەندرێن - Tafseri Surati Al- Jinn

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 6 вер 2024
  • سوورەتى (جن).
    سورەتێکی مەککەییەو (28) ئایەتە.
    ئەم سوورەتە وەک سوورەتە مەککەییەکانى تر باس لە بنەما سەرەکییەکان دەکات: یەکخواپەرستیى، پەیامەکەى خوا، پاداش و تۆڵە، بەڵام تەوەرەکەى باسى (جن)و پەرییەکانەو، هەر شتێکیش پەیوەندى بەوانەوە ببێ. جنۆکە: جۆرێکن لە دروستکراوەکانى خواى میهرەبان کە - لەسەر شێوەى خۆیان- بە چاو نابینرێن و ئەوان بەر لە (ئادەم) عليه السلام لە ئاگر دروستکراون. جن یەکێکە لە غەیبیات کە موسڵمانان هەر لە دێرین ڕۆژگارەوە بڕوایان هێناوە بە بوونیى و قورئانى پیرۆزو پەیامبەرى خواش صلى الله عليه وسلم بە درێژە باسیان لێ دەکەن، ئێمەى موسڵمانیش بێگومان و دوودڵى گوێڕایەڵ و ملکەچین، چونکە لەوە بەولاوە هیچمان پێ ناکرێ و پێناوترێ، قسە لە جنۆکەکان دەکرێت هەر لە گوێگرتنیانەوە بۆ قورئان، تا بڕوا هێنانیان، هەندێ هەواڵى سەر سوڕهێنەریان دێنێت، جا بۆ یەکەم جار باسى گوێگرتنى دەستەیەکیان دەکات، بەتایبەت ئەو دەمەى کە گوێیان لە قورئانەوە بوو پاشان بڕوایان پێى هێنا. بوخاریى ئەگێڕێتەوە کە پەیامبەر صلى الله عليه وسلم لەگەڵ چەند کەسێک لە هاوەڵانى چوو بۆ بازاڕى (عكاظ)، جا لە چۆڵى (نەخلە) دابەزیى و نوێژى بەیانى بە کۆمەڵ کردو، ئینجا چەند کەسێک لە جنۆکەکان بە لایانا تێپەڕین و، گوێیان لە قورئان خوێندنەکەى پەیامبەرەوە بوو صلى الله عليه وسلم ، هەڵوێستەیەکیان کردو گوێیان بۆ قورئانەکە گرت و بە وردى دڵیان دایە، جا پاش ئەوە بڕوایان هێنا کە: ئەمە فەرموودەى خوایەو بۆ پەیامبەرەکەى هاتووە، شیاوى باسە کە بڵێین پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم نە بەچاو دیتبوونى، وە نە پێیشى زانیبوون کە لەو دەمەدا گوێیان گرتووە، جا خواى کارزان [قل أوحي إلي أنه استمع نفر من الجن] نارد. دواتر دەڕواتە سەر باسى سوپاس و ستاییش کردنیان بۆ خواو، داننانیان بە تاک و تەنیاییدا، وە بە گەوج و نەفام دانانى ئەوانەى هاوبەش بۆ خوا دادەنێن. ئەوسا دێتە سەر باسى هەوڵدانیان بۆ دزینى وشەو قسە لە فریشتەکان و، ئینجا هەڵدانى پزیسک بە دوایانداو سووتاندنیان، ئەڵبەت پاش هاتنى پەیامبەر صلى الله عليه وسلم دەبنە دوو بەشەوە ئیماندارو موسڵمان، وە دەرەنجامیشیان، بانگەوازەکەى پەیامبەرو کۆبوونەوەى جنۆکەکان لە دەوروبەریدا کاتێ کە لە نوێژى بەیانیدا قورئانى دەخوێند، دەبێ پەیامبەر صلى الله عليه وسلم دەسەڵاتى خۆى - بەرامبەر بە دەسەڵاتى خوا- ڕابگەیەنێ و، هەموو کەس پێى بزانێ کۆتاییشى دێت بەوە کە زانست و زانیاریى تەواو بە شتە نادیارەکان تەنها لاى خوایە، هەر ئەو غەیب ئەزانێ. مەگەر کەسێک ئەو خۆى ئاگادارى بکات. جا بۆ زێدە ئاگاداریى و، زانیاریى لەم باسەیە پێم باش بوو پێکەوە ئەم چەند دێڕەیەى خوارەوە لەکتێبەکەى: (لالەکائى)و، لێکۆڵەرەوەکەى، لە کتێبى (شرح إعتقاد أهل السنة والجماعة) بەرگى/4 ل1291. بخوێنینەوە کە دەڵێت: یەکەم: ئەهلى سوننەت و جەماعەت، ئیمان و ڕایان لەسەر ئەوەیە کە (شەیتان)و (جن) هەر دووکیان هەن، ئەمەش بە پێچەوانەى ڕاوبۆچوونى (فەلاسیف)ـە!. (ئیبن تەیمیە) «ڕەحمەتى خواى لێ بێ» دەڵێت: (وجماهيرُ الأُمَمِ يُقِرُّ بالجِنّ ولَهُمْ وقائعُ يَطُولُ وُصْفُهاَ وَلمْ يُنْكِر الجِنّ إلاّ شِْرِذِمَةٌ قَلِيْلَةٌ مِن جُهّاِل الْمُتَفَلْسِفَةِ والأطبّاءِ وَنَحْوِهِم) الفتاوى (19/32). واتە: کۆمەڵى ئوممەتى ئیسلام دان بەوەدا دەنێن کە (جن) بوونى هەیەو چەندین ڕووداو کارەساتى سەیریان هەیە کە لێرەدا باس ناکرێت، وە هیچ تاقمێک ئینکارى بوونى (جن) ناکات، جگە بەشێکى کەمى فەلاسیفەکان و دکتۆرو هاو وێنەکانیان نەبێت. لە قورئانى پیرۆزدا هاتووە کە: (جن)یەکان دەبیستن، قسە دەکەن، تێدەگەن و ژیریى و فامیان وەک ئادەمى هەیەو تەکالیفى شەرعییان لەسەرە: [وما خلقت الجن والإنس إلا ليعبدون] الذاريات/56. [قل أوحي إلي أنه استمع نفر من الجن فقالوا إنا سمعنا قرآنا عجبا] .

КОМЕНТАРІ • 2

  • @nazirakariim
    @nazirakariim 8 місяців тому

    😍😍

  • @av4nnn
    @av4nnn 3 місяці тому

    بارك الله فيك.🤍