شەڕی عەین جالووت، تیکشکانی مەغۆلەکان

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 13 гру 2023
  • شەڕی عەین جالووت یەکێکە لە دیارترین شەڕە چارەنووسسازەکانی مێژووی ئیسلام. سوپای مەمالیک بە سەرۆکایەتیی سەیفەددین قوتز توانییان یەکەم شکستی سەخت بەسەر سوپای مەغۆلدا بهێنن. شەڕەکە دوای پاشەکشەی تاڵ بۆ وڵاتان و شارەکانی جیهانی ئیسلامی ڕوویدا، بەو پێیەی دەوڵەتی خوارەزم کەوتە دەستی مەغۆلەکان، دواتر ڕووخانی بەغدا، دواتر ڕووخانی هەموو شارەکانی شام و فەلەستین و پێشکەشیکردنیان بە هۆلاکۆ.
    لەو سەردەمەدا میسر بەدەست ململانێ ناوخۆییەکانەوە دەیناڵاند، کە بە سەرکەوتنی سەیفەددین قوتز بۆ سەر تەختی میسر لە ساڵی 657 کۆچی/1539ی زایینی وەک سوڵتانی مەمالیکەکان. دەستی کرد بە ئامادەکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەتەرەکان، بۆیە کاروباری ناوخۆی میسری ڕێکخست و ڕاپەڕینی ئەوانەی ئاواتەخوازی دەسەڵات بوون سەرکوت کرد، دواتر لێبوردنی گشتیی بۆ ئەو مەمالیکانە دەرکرد کە دوای کوشتنی فاریسەددین ئەکتای لە میسر هەڵهاتن، لەنێویاندا بیبەرس.
    هەر کە قوتز سوپاکەی ئامادە کرد، لە ناوچەی سالحییە لە ڕۆژهەڵاتی میسرەوە لەگەڵیدا ڕێپێوان دەکات تا گەیشتە دەشتی عەین جالووت کە بە نزیکەیی دەکەوێتە نێوان باکوور شاری بیسان و باشووری شاری نابلوس لە فەلەستین، کە سوپای ئیسلامی و مەغۆلی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و موسڵمانان زاڵ بوون و هەزاران مەغۆل توانییان لە شەڕەکە ڕزگاریان بێت و بەرەو نزیک بیسان ڕۆیشتن. دواتر شەڕی یەکلاکەرەوە ڕوویدا، موسڵمانان سەرکەوتنێکی گەورەیان بەدەست هێنا و تەواوی سوپای مەغۆل لەناو چوو.
    لینکی ڤیدۆکە لە کەناڵی پاشموئەرخ: • يوم سحق المسلمون المغو...

КОМЕНТАРІ • 4

  • @kamoclay9614
    @kamoclay9614 29 днів тому

    دەست خۆش ❤

  • @barhamhassn4782
    @barhamhassn4782 7 місяців тому

  • @heminali4641
    @heminali4641 3 місяці тому

    دەستان خۆشبێت و لەشتان ساخبێت زۆر بەهێز بوو.😊

  • @MohammedOmer207
    @MohammedOmer207 7 місяців тому

    ❤❤❤ dastu xosh be.