Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ) - Episode 8

Поділитися
Вставка
  • Опубліковано 7 лют 2025
  • Deçmewe Sablax (دەچمەوە سابڵاغ)
    شیلان حەسەنپوور، بۆ لێگەڕین بە دوای پرسیارەکانی دا کە "کێیە" و "بۆ کوێ دەچێ" و گەیشتن بە ژیانێکی سادە، بە زمانێکی ساکار و خۆمانە و قەڵەم و هەست و بیرێکی ژنانە ئاواتە لە بن گڵ کەوتووەکەی دایکی وەدی دێنێ و بە یارمەتی بیری تیژی منداڵی و تێکنیکی ڕۆژنامەوانی سەفەر بۆ ڕابردووی خۆی دەکا و ژیان و بەسەرهاتیمان بۆ دەگێڕێتەوە. ژیان و بەسەرهاتێک کە هەم دەردە هەم دەرمانە بۆخۆی، بەڵام بۆ ئیمە دەرخەری داب و نەریت، پەیوەندیی کۆمەڵایەتی، ئەدەبیاتی زارەکی، ڕووداوە مێژووییەکان، زوڵم و زۆرێکان، ئاوات و خولیا، ئەوینداری، خزم و دۆستایەتی، شایی و شین، سەیران و گەشت، جل و بەرگ، چێشت و خۆراکی و... نەنک و باپیرانمانە.
    نووسەر: شیلان حەسەنپوور
    تۆمار و خوێندنەوە: فائیزە مەحموودی
    تەنزیم و ئامادەکردن: موشتاق فەیزیابی
    دیزاین و تکنیک: دیاکۆ گەرمیانی

КОМЕНТАРІ • 1

  • @hardlinerindependence7156
    @hardlinerindependence7156 19 днів тому +1

    کاک دیاکۆ، سپاس بۆ هەبوونتان. ڕێزێکی زۆر زۆرم بۆ ستافە جوان و بەتواناکەتان. جێگەی شانازین