Shwan Mohamed
Shwan Mohamed
  • 2
  • 3 612
چوارینەکانی حەزرەتی مەحوی
چوارینەکانی حەزرەتی مەحوی
Переглядів: 3 546

Відео

مەرگی ماریا
Переглядів 1162 роки тому
مەرگ وەك يەكێك لە دياردەكانى ژيان هەميشە جێگاى تێڕامان و لێوردبوونەوەيە چ بۆ باوەڕدارێك ياخود بێباوەڕێك, هەردووك وەك يەك لێى بەگومانن. هەميشە گومانێكمان لە خالق هەيە ئاخۆ دواى مەرگ بۆ كوێ پەلكێشمان دەكات, چونکە گومانمان لە خۆشمان هەیە لەهەمبەر قووڵيي تێگەيشتنمان بۆ بوون, گومانێك لە تاوانەكانمان, گومانێك لەوەى باوەڕت پێيە و بەلام ئەزموونت نە كردووە. نەستى هەموو مرۆڤێكە كە هەميشە ژيانى لەلا شيرين...

КОМЕНТАРІ

  • @Sala-y7v
    @Sala-y7v Місяць тому

    🎉🎉🎉🎉🎉🎉🎉❤❤❤

  • @saedali9655
    @saedali9655 Рік тому

    ماشاءالله

  • @shwanmohamed5574
    @shwanmohamed5574 2 роки тому

    مەرگ وەك يەكێك لە دياردەكانى ژيان هەميشە جێگاى تێڕامان و لێوردبوونەوەيە چ بۆ باوەڕدارێك ياخود بێباوەڕێك, هەردووك وەك يەك لێى بەگومانن. هەميشە گومانێكمان لە خالق هەيە ئاخۆ دواى مەرگ بۆ كوێ پەلكێشمان دەكات, چونکە گومانمان لە خۆشمان هەیە لەهەمبەر قووڵيي تێگەيشتنمان بۆ بوون, گومانێك لە تاوانەكانمان, گومانێك لەوەى باوەڕت پێيە و بەلام ئەزموونت نە كردووە. نەستى هەموو مرۆڤێكە كە هەميشە ژيانى لەلا شيرينترە لە مەرگ, لەناو گەورەترين جەنگ و قاتوقڕيشدا مرۆڤ هەميشە تا دوا هەناسە بەدواى گۆشەيەكى ئارامدا دەگەڕێ تا ژيانى بپارێزێت, ئەمە نەك تەنها بۆ كەسێكى ژياندۆست دروستە بگرە بۆ سۆفيەكيش هەمان دۆخە. جۆرەكانى مەرگ فۆرمە باوەكەى مەرگ ئەوەيە كە تەعبير لە كۆتا هاتنى ژيانى كەسێك دەكات, واتە بەشێوەيەكى ئاسايي مەرگ تەنها پرۆسەى گيان سپاردنى تاكێكە كە ژيانى ناو كۆمەڵگا بەجێدەهێڵێت. بەڵام جۆرێكى ترى مەرگ هەيە كە تەنها ئەزموونى تاكە كەسيي نييە, بەڵكو بەشێك لە رۆحي زيندووەكانيش پەلكێش دەكاتە ناو گۆڕ. ئەو فۆرمەى مەرگ شيوەنێكى دەستەجەمعى دەنێتەوە, لەگەڵ هەر ئەزمونێكى وەهادا ئەگەرچى گيانمان دەرناچێ بەلآم رۆحمان ئەشكەنجە دەچيژێ. كارەساتى لەو جۆرە ژيان تاسەر لێوارى مەرگ دێنێ بەجۆرێك دەكرێ لەسەر مێزى نان خواردن, لە ناو جێگاى نوستن, لەسەر كار, لە ئاهەنگ, لە سينەما...لە هەر شوێنێك چاو هەڵبڕين دەموچاوى مەرگ ببينين. مەرگى وەها ژيان ڕووتدەكاتەوە لە هەموو ماكياژ و ماسک و جلە ڕەنگاوڕەنگەكانى كە لە هەر بۆنە و ئاهەنگي و ڕۆژە تايبەتەكاندا دەيپۆشێ. مەرگى ماريا يەكێك بوو لەو تراژيديايانەى كۆمەڵگاى كوردى كە ناوەناوە يەخەمان دەگرن و هەموو ڕووە شەيتانييەكانى ژيانمان نيشاندەدەن و تا بەردەم دەرگاكانى دۆزەخ پەلكێشمان دەكەن. مەرگى ئەو كچە تەنها ئەزموونێكى تاكەكەسيي نەبوو كارەساتێك بێ بۆ خێزانێك, برينێك بێ لەسەر دڵى باوكێك, كراسێكى ڕەش بێ تا كۆتايي ژيان بكرێتە بەرى دايكێك كە هەناسەى لەسەر زەوي بێت و هەست و هۆشى لەژێرخاك. مەرگى ماريا هەموو ويژدانێكى مرۆيي خستە ژێربارى سەدان پرسيارەوە, پرسيار لە سيستەم, كۆمەلگا, نێرسالارى, خێزان, پەروەردە و...هتد. ئەو كارەساتە ديسان ئەوەى دووپات كردەوە كە لە سيستەمێكى خێڵەكيدا ياسا وەك ئادابێك ى كلتورى بێگانە دەبينرێ, ياساش بەدەستى كۆمەڵە پياوێكى خوێن گەرمى كۆمەڵگان كە ڕوێكيان ئەوپەڕى مەدەنيەت و ڕووەكەى تريان تا سەر ئێسقان خێڵەكى. ئەم پياوانە كاريزمايەكى دەسكرديان هەيە, بۆ ئەوەى مرۆڤى سەنگين بن كەمدوون, پێيان وايە ئەوان تەنها دەبآ قسە لەسەر بابەتى گەورە بكەن, تێوەگلان لە بابەتە بچووكەكان لە مەقامى ئەوان كەمدەكاتەوە. ئەوان خۆيان بەگەورەتر لەوە دەبينن لەسەر مەرگى تاقە ژنێك هەڵوێست وەرگرن, لەسەر بێكەسى تەنها پيرێكى فەرامۆشكراو بير لە سيستەمى كۆمەلآيەتى بكەنەوە ياخود لەسەر وازهێنانى منداڵێك لە قوتابخانە, بير لە پێداچوونەوە بە سيستەمى پەروەردە بكەنەوە. لە كۆمەڵگاى كۆمەڵگەرايي (Collectivist Society) كورديشدا كە تاك گرنگييەكى ئەوتۆى نييە, كوشتنى تاكێك كە نەبەسترابێتەوە بە ئەواني ديكە, ئاسان دێت و تێدەپەڕێت. لە كۆمەڵگەرادا(Collectivism) تاك لەوكاتەدا پێگەكەى بەهێزە كە شوناسى گروپێكى كۆمەلآيەتى هەڵگرتووە, ئەم شوناسەش پێويستە ڕەنگدانەوەى ئاكار و ئاين و ئايدۆلۆژيا و بەهاكانى ئەو كۆمەڵە يا ئەو خێڵە بێت, ئەگەرنا تاك نابێتە هەڵگرى شوناسى ڕاستەقينەى ئەو گروپە و ئەم كۆمەڵەيەش پارێزگارى ژيانى ناكەن. هەر تاكێكيش هەست بكا ئەو سەنگ و كەرامەتەى هەيەتى تەنها بۆ شوناسى خۆكردى خۆى دەگەڕێتەوە, لە لايەن گروپەكەيەوە پەراوێز دەخرێ, مرۆڤ بەوە سەنگينترە كە لەقەبى عەشيرەتێك بە دواى ناوەكەيەوە بێت, ياخود كە چووە هەر مەجليسێكەوە بزانرى سەر بە كام تايەفەيە. لە كۆمەڵگەرادا تاك هيچ كات تەنها نييە, هەميشە كۆمەڵێك دەنگ هەن لەناو سەريدا دەخولێنەوە, تەنانەت لە كاتى قسەكردنيشدا (بە نائاگايی) جێناوى "ئێمە" لەجياتى "من" بەكاردێنێ. تاك بۆ ئەوەى پێگەى خۆى قايمتر بكات لە كۆمەڵگەرادا, دەست دەگرێت بە بەهاكانى كۆمەڵگا و فێرى هەموو گوتە و مانا و هەڵسوكەوت و تا دەگاتە شێوازى نانخواردن و جل پۆشین و هتد. كوشتنى ژنێكيش كە نەبەسترابێتەوە بە ئەواني ديكە, بەئاسانى ڕوودەدات و تێدەپەڕێت, ئەنجامدانى تاوانێكى لەو شێوەيە ئاسانە وەك لە ڕەگ هەڵكێشانى ئەو تەنها گەنمە سەوزەى لەوبەر كێڵگەيەكدا ڕوواوە. كوشتنتى ژنێك كە شوناسى ئايدۆلۆژى و كلتورى نێرينەييى كوردى هەڵنەگرتبێت كارێكە دەكرێت لەهەر كاتێكدا ڕووبدات, چونكە زەمينەيەكى ساز ئامادەيە بە هەموو ئامراز و كەرەستەكانى ژن كوشتن هەر لەو سيستەمەى خەواڵوەى ياساوە تاوەكو بيركردنەوەى تاك لە ڕەگەزى مێ كە پێويستە بە شێوە ئاساييەكەى ملكەچى فەرمانەكانى پياو بێت. ئەو زەمينە سيستەمە سياسى و كۆمەڵگەراييەى ئامادەيەى كە بەها بۆ تاك دانانێت لە تەرازوودا, دوو ئەوەندەش بێباكە لە تاكێكى مێينە. لەبەر ئەوە كوشتنى تاكێكى مێينەى دژەباو جێگاى هيچ پرسيار وگومانێك نييە. كوشتنێكى لەوجۆرەش بكوژەكەى تەنها تاوانبارێكى هەڵەشەى هەڵچوو نييە, بەڵكو هەموو ئامراز و پێشخان و ئينسانەكان تێيدا بەشداربوون. چونكە پێشبينى كراوە كە هەمان ئەو ئەزموونەى ماريا چەن كچێكى تر لە ناو چەند خێڵ و گروپێكى تر بيگرنە بەر, هەمان دەرەنجاميشيان هەبێت. لێرەدا خوێنەر پێويستە بەر لەوەى سياسيانە بير بكاتەوە و وەها تێبگات كە مەبەست لەو تێڕوانينە ئارايشت كردنى جۆرێكى تايبەت لە بيروباوەڕ بێت ياخود بەرگريكردن بآ لە بەهاكانى مۆدێرنە, پێويستە بەر لە هەموو شتێك بير لە ڕەوشتى مرۆييمان بكەينەوە. دەبێت دەنگی ئەو مرۆڤەى ناخمان كە لە هيچ بارێكدا خۆى بە شايەنى كوشتن نازانێت, بەرزتر لە هەموو دەنگەكانى ديكە(دەنگەكانى ديكە ئەو دەنگانەن كە پاساوى كلتورى, ئاينى, ئەخلاقى...هتد دەهێننەوە وەك پاساوي كوشتن) بڵێ كوشتنى مرۆڤ هيچ پاساوێكى نييە.