- 113
- 79 387
Astrophysics فیزیای ئەستێرەیی
Приєднався 17 сер 2020
Mohammed Abdulaziz
ئەم کەناڵە تایبەتە بە:-
1- فیزیا و ئەستێرەناسی و گەردوونناسی.
2- فەلسەفەی فیزیا و ئەستێرەناسی و گەردوونناسی.
3- تیۆرەکانی بنچینەی گەردوون و میتافیزیک.
*تێبینی: واتای وشەی فیزیای ئەستێرەیی(Astrophysics): بریتییە لەو زانستەی کە بەگشتی فیزیا و یاساکانی فیزیا بەکاردێنێت بۆ لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن گەردوون و بۆشایی، دەبێتە دوو لقی سەرەکی کە ئەوانیش ئەستێرەناسی و گەردوونناسین:-
1- ئەستێرەناسی: هەموو دیاردە گەردوونیەکان دەگرێتەوە وەک (زەوی، مانگ، هەسارەکان، خۆر، ئەستێرەکان، کونە ڕەشەکان، گەلەئەستێرەکان) و لە چۆنیەتی بەدیهاتنیان دەکۆڵێتەوە، هەروەها ئەو تیۆرانەش کە دیاردە گەردوونیەکان ڕوون دەکەنەوە وەک تیۆری ڕێژەیی گشتی وتایبەتی، تیۆری کوانتەم و تیۆری فیزیای گەردیلەیی.
2- گەردوونناسی: بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە بەدیهاتنی دروستبوونی گەردوون و پێکهاتەی بنچینەیی گەردوون و دەپێک و پەرەسەندن و داهاتووی گەردوون ئەویش لەڕێی تیۆرەکانی کوانتم و فیزیای گەردیلەیی و تیۆری ڕێژەیی...هتد.
ئەم کەناڵە تایبەتە بە:-
1- فیزیا و ئەستێرەناسی و گەردوونناسی.
2- فەلسەفەی فیزیا و ئەستێرەناسی و گەردوونناسی.
3- تیۆرەکانی بنچینەی گەردوون و میتافیزیک.
*تێبینی: واتای وشەی فیزیای ئەستێرەیی(Astrophysics): بریتییە لەو زانستەی کە بەگشتی فیزیا و یاساکانی فیزیا بەکاردێنێت بۆ لێکۆڵینەوە و تێگەیشتن گەردوون و بۆشایی، دەبێتە دوو لقی سەرەکی کە ئەوانیش ئەستێرەناسی و گەردوونناسین:-
1- ئەستێرەناسی: هەموو دیاردە گەردوونیەکان دەگرێتەوە وەک (زەوی، مانگ، هەسارەکان، خۆر، ئەستێرەکان، کونە ڕەشەکان، گەلەئەستێرەکان) و لە چۆنیەتی بەدیهاتنیان دەکۆڵێتەوە، هەروەها ئەو تیۆرانەش کە دیاردە گەردوونیەکان ڕوون دەکەنەوە وەک تیۆری ڕێژەیی گشتی وتایبەتی، تیۆری کوانتەم و تیۆری فیزیای گەردیلەیی.
2- گەردوونناسی: بریتییە لە لێکۆڵینەوە لە بەدیهاتنی دروستبوونی گەردوون و پێکهاتەی بنچینەیی گەردوون و دەپێک و پەرەسەندن و داهاتووی گەردوون ئەویش لەڕێی تیۆرەکانی کوانتم و فیزیای گەردیلەیی و تیۆری ڕێژەیی...هتد.
فەلسەفەی فیزیا (9): گەردوونناسی (پرسی دروستبوون و ڕێکخراوبوونی گەردوون)
لەم بابەتەدا ئەم بەشانە ڕووندەکرێنەوە:
1- بەڵگەکانی تەقینەوە گەورەکە و دروستبوونی گەردوون
.
2- تیۆرە جیاوازەکان کە هەوڵدەدەن چۆنیەتی دروستبوونی گەردوون ڕوونبکەنەوە.
3- تیۆری ڕۆجەر پێنڕۆز سەبارەت بە دروستبوونی گەردوون و تیۆرەکانی گەردوونی دووبارەبوو Cyclic universe
4- تیۆرەکەی ستیڤن هاوکینگ سەبارەت بە دروستبوونی گەردوون No boundary proposal.
5- ڕێکخراوی و گونجاوی گەردوون بۆ ژیان
Fine tunning Argument
6- فرەگەردوونی Multiverse و کێشەکانی.
_________________________________________
سەرچاوەی زیاتر بۆ زانیاری وەرگرتن لەسەر ئەم بابەتانە:
1- تیۆریەکەی ستیڤن هاوکینگ
No boundary proposal :
ua-cam.com/video/Ry_pILPr7B8/v-deo.htmlsi=8gclCbHesKgUKwCz
2- تیۆرەکەی ڕۆجەر پێنڕۆز
Conformal cyclic cosmology:
ua-cam.com/video/FVDJJVoTx7s/v-deo.htmlsi=sojnOlDy1KcicKHU
3- ڕێکخراوی گەردوون بۆ ژیان فەیلەسوفی لاهوتی
William Lane Craig:
ua-cam.com/video/fMn0RvVq4oY/v-deo.htmlsi=bHcQGEObURcXv8FP
4- تیۆری فرەگەردوونی لە هیچەوە لەلایان ئەلیکساندەر ڤلنکن
Multiverse from nothing:
ua-cam.com/video/8CChnwOsg9I/v-deo.htmlsi=NUfxVirfitz5tlNg
1- بەڵگەکانی تەقینەوە گەورەکە و دروستبوونی گەردوون
.
2- تیۆرە جیاوازەکان کە هەوڵدەدەن چۆنیەتی دروستبوونی گەردوون ڕوونبکەنەوە.
3- تیۆری ڕۆجەر پێنڕۆز سەبارەت بە دروستبوونی گەردوون و تیۆرەکانی گەردوونی دووبارەبوو Cyclic universe
4- تیۆرەکەی ستیڤن هاوکینگ سەبارەت بە دروستبوونی گەردوون No boundary proposal.
5- ڕێکخراوی و گونجاوی گەردوون بۆ ژیان
Fine tunning Argument
6- فرەگەردوونی Multiverse و کێشەکانی.
_________________________________________
سەرچاوەی زیاتر بۆ زانیاری وەرگرتن لەسەر ئەم بابەتانە:
1- تیۆریەکەی ستیڤن هاوکینگ
No boundary proposal :
ua-cam.com/video/Ry_pILPr7B8/v-deo.htmlsi=8gclCbHesKgUKwCz
2- تیۆرەکەی ڕۆجەر پێنڕۆز
Conformal cyclic cosmology:
ua-cam.com/video/FVDJJVoTx7s/v-deo.htmlsi=sojnOlDy1KcicKHU
3- ڕێکخراوی گەردوون بۆ ژیان فەیلەسوفی لاهوتی
William Lane Craig:
ua-cam.com/video/fMn0RvVq4oY/v-deo.htmlsi=bHcQGEObURcXv8FP
4- تیۆری فرەگەردوونی لە هیچەوە لەلایان ئەلیکساندەر ڤلنکن
Multiverse from nothing:
ua-cam.com/video/8CChnwOsg9I/v-deo.htmlsi=NUfxVirfitz5tlNg
Переглядів: 470
Відео
فەلسەفەی فیزیا (8): میكانیكی كوانتەم (دوو)
Переглядів 3334 місяці тому
لەم بابەتەدا کە تەواوکەری بابەتی پێشووە، ئەم بەشانە ڕووندەكرێنەوە: 1- یاسای نادڵنیایی هایزنبێرگ كە پێمان دەڵێت ناتوانین شوێن و خێرایی تەنۆلكەیەك لەیەك كاتدا بزانین. 2- هەر ئەو یاسایە پێشنیاری هاتنە بوونی تەنۆلكە و ماددە دەكات لە هیچەوە لەنێو بۆشایی بەتاڵدا. 3- ئەو تیۆریانەی لەڕێی پشت بەستن بە یاسای نادڵنیایی هایزنبێرگ پێشنیاری هاتنە بوونی گەردوون دەكەن لە هیچەوە. 4- بەریەككەوتنی نێوان لۆژیك و ك...
فەلسەفەی فیزیا (7): میكانیكی كوانتەم (یەك)
Переглядів 5844 місяці тому
لەم بەشەدا ئەو بابەتانەی ڕووندەكرێنەوە بریتین لە: 1- سەرهەڵدانی كوانتم میكانیك و مێژووەكەی. 2- تایبەتمەندی شەپۆڵ تەنۆلكەیی. 3- دیاردەی تونێلینگ. 4- گیرۆدەیی لە كوانتەمدا. 5- هەندێك لە تەفسیرە جیاوازەكان بۆ كوانتەم. سەرچاوەی زیاتر بۆ باشتر تێگەیشتن لەم بابەتانە: 1- تەفسیری کۆپنهاگن و فرەگەردوونی: ua-cam.com/video/OjrEudqgZ1M/v-deo.htmlsi=Z_Fxq0sV91Vmidcp 2- تەفسیری وەیڤ پایڵۆت و ڕیالیزم (د.مات د...
فەلسەفەی فیزیا (6): چوار هێزەكەی سروشت.
Переглядів 3084 місяці тому
لەم بابەتەدا ئەم بەشانە ڕووندەکرێنەوە: هێز چییە؟ هێزەکانی سروشت بریتین لە چی؟ هێزی کێشکردن چییە؟ کێشکردنی نیوتنی و کێشکردنی ئەنیشتاین؟ هێزی کارۆموگناتیسی. هێزی ناوکی بەهێز. هێزی ناوکی لاواز. یەکخستنی هێزەکانی سروشت. تیۆری دەزو (سترینگ ثیۆری) String theory. کوانتەم فیڵد تیۆری Quantum field theory. تیۆری یەکخستنی مەزن Grand unified theory. تیۆری هەموو شتtheory of everything. ئەم سەرچاوانەی کە دەت...
فەلسەفەی فیزیا (5): ماددە و وزە و یاسای پاراستنی وزە.
Переглядів 3184 місяці тому
ئەو بابەتانەی لەم بەشەدا ڕووندەكرێنەوە بریتین لە: مێژووی ماددە. دیاردەی شەپۆڵ تەنۆلكەیی ماددە. ماددە لە كوانتەم میكانیكدا. ماددە لە كوانتەم فیڵد تیۆریدا. هاوتابوونی وزە و ماددە. چییەتی وزە و جۆرەكانی وزە. یاسای پاراستنی وزە. بۆچی وزە پارێزراوە؟ ئەو سەرچاوانەی كە دەتوانن تیایدا لە ڕووی فیزیاییەوە زانیاری زیاتر بەدەستبێنن سەبارەت بەم بابەتە: 1- تیۆریمی نۆیثێر، لەلایان (د.مات داود): www.youtube.co...
فەلسەفەی فیزیا (4): هۆكاریەتی(كار و كاردانەوە) یان یاساکانی سروشت؟
Переглядів 2954 місяці тому
کار و کاردانەوە بنەمایەکە کە زانست لەڕێیەوە پێشدەکەوێت. لەهەمان کاتدا هەندێک بیرۆکە هەن کە پێشنیاری نەبوونی کار و کاردانەوە دەکەن، پرسیارەکە ئەوەیە ئەگەر کار و کاردانەوە بوونی نەبێت زانست چۆن کاردەکات و جێگرەوە چییە لەو حاڵەتەدا؟ لەم بابەتەدا ئەم پرسانە ڕووندەكرێنەوە: هۆكارییەتی چییە؟ ئایا هۆكاریەتی بوونی هەیە؟ جێگرەوەی هۆكارییەتی چییە؟ یاساكانی فیزیا دەكرێت هۆكاربن؟ چۆن دەكرێت گەردوون تەنها بر...
فەلسەفەی فیزیا (3): بۆشایی(شوێن) چییە؟
Переглядів 3904 місяці тому
لەم بەشەدا ئەو پرسانە دەخرێنە ڕوو: شوێن چییە؟ بۆشایی چییە؟ ئایا بۆشای بوونی هەیە؟ ئایا هزری ئێمەیە بۆشای دروستدەكات؟ ئەو تێگەشتنانە چین كە هەمانە بۆ بۆشایی؟ دەكرێت بۆشایی لە شتی ترەوە دروست ببێت؟ سەرچاوەی زیاتر كە دەتوانن پشتی پێببەستن بۆ زیاتر ئاشنابوون بەو بابەتە: 1- سیمینارێکی بڕایان گرین (یەکێ لە بەناوبانگترین فیزیازانەکانە) سەبارەت بە کات و شوێن و تیۆری ڕێژەیی: ua-cam.com/video/PWo5SnrrOU4...
فەلسەفەی فیزیا (2): كات چییە؟
Переглядів 5845 місяців тому
لەم بابەتەدا ڕوونکردنەوە دەدرێت بۆ پرسیار و فەلسەفەی کات چییە؟ ئایا کات بوونی هەیە؟ ئاراستەی کات چۆن دیاری دەکرێت؟ پەیوەندی کات لەگەل ینترۆپی...هتد. لە وانەی یەكەمدا كۆمەڵێك سەرچاوەی سەرەكیمان دانا سەبارەت بە فەلسەفەی فیزیا. لێرەشدا هەندێك تایبەت داندراون سەبارەت بەوەی كات چییە و ئاراستەی كات چۆن دیاری دەكرێت: 1- سیمینارێكی كاڕلۆ ڕۆڤێلی (كە یەكێكە لە 100 باشترین بیرمەندانی فیزیا)، سەبارەت بە ئا...
فەلسەفەی فیزیا (1): بۆچی فیزیا؟
Переглядів 1,1 тис.5 місяців тому
بابەت: ئەم بابەتە برتییە لە ڕوونکردنەوەیەکی کورت بۆ پرسیاری فەلسەفە چییە؟ پەیوەندی فەلسەفە بە فیزیاوە چییە؟ لقەکانی فیزیا چین؟ فیزیا لەکوێدا تێکەڵ بە فەلسەفە دەبێت؟ دەربارەی من: - بڕوانامەی دیبلۆم لە تەکنەلۆژیای نەوت. - قۆناغی چواری فیزیای پەروەردەیی لە زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک لە هەولێر. - بڕوانامەی کۆمەڵێک کۆرس سەبارەت بە: فیزیای ئەستێرەیی، گەردوونناسی، ماتماتیکی فیزیا، تیۆری ڕێژەیی و گەردووونا...
چۆنیەتی دیاریكردنی ئاراستەی (دەنگ، كێشكردن، بومەلەرزە) How to detect waves direction
Переглядів 4187 місяців тому
دیاریكردنی ئاراستەی شەپۆڵ لەڕێی نەخشەی كۆساین بەبەكارهێنانی پایثۆن. Detection of waves direction with cosine function, using python. detecting direction of: 1- Sound waves. 2- Gravitational waves. 3- Seismic waves. Also their distances from us, using trigonometry and intensity law.
هێزی کێشکردن: دۆزینەوەی تاودانی زەوی و نەگۆڕی کێشکردن و سەلماندنی یاساکە بەشێوەی تاقیکاری.
Переглядів 713Рік тому
ئەم بابەتە بریتییە لە ڕوونکردنەوەیەکی تەواوەتی بۆ هێزی کێشکردن و یاساکەی و بە شێوەی تاقیکاری هەڵساوین بەسەلماندن و ڕوونکردەوەی ئەم لایەنانە: 1- ڕونکردنەوەی لۆژیکی یاسای کێشکردن و سەلماندنی بەشێوەی تاقیکاری. 2- دۆزینەوەی تاودانی زەوی (g) بەشێوەی تاقیکاری. 3- دۆزینەوەی نەگۆڕی کێشکردن (G) بەشێوەی تاقیکاری. 4- سەلماندنی گەردوونی بوونی یاسای کێشکردن(بە پشت بەستن بە لۆژیکی تاقیکاریەکان). 5- سەلماندنی...
تاقیکردنەوەکەی (کێڤندش) بۆ دۆزینەوەی نەگۆڕی کێشکردن و سەلماندنی هێزی کێشکردنی نێوان هەموو تەنێک.
Переглядів 531Рік тому
ئەم تاقیکردنەوەیە ناسراوە بە Cavendsh Experiment تاقیکردنەوەکەی هێندری کێڤن بۆ دۆزینەوەی نەگۆڕی کێشکردن و سەلماندنی کێشکردنی نێوان هەموو تەنێک. ئەم ڤیدیۆیە بریتییە لە تاقیکردنەوەیەک کە کردومانە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کێشکردن لەنێوان هەموو تەنێکدا بوونی هەیە تەنانەت کۆنکرێت و ئاسنیش. تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەمجار ئەنجامدرا لەلایان هێندری کێڤن لە ساڵی (1797) بۆ ئەوەی نەگۆڕی کێشکردن G بدۆزێتەوە بەشێوەی...
دیبەیتی نێوان زەوی تەخت و گۆیی (ڕوونکردنەوە و ڕاستکردنەوە)
Переглядів 2,5 тис.Рік тому
ئەو سەرچاوانەی پشتم پێ بەستاون لەم قسانەدا:- زنیجرەی سەلماندنی گۆیی بوونی زەوی ua-cam.com/play/PLhAmHf26mcH33kAy0joEeJImpugAYGnDE.html مانای وشەی گەردوون Cosmos www.britannica.com/dictionary/cosmos مانای وەشی ئاسمان sky www.britannica.com/dictionary/sky کەشتیەکان لە هێلی ئاسۆ و چەمانەوەی دەریا Ships beond the Horizon:- ua-cam.com/video/_slTvTWxnQo/v-deo.html ua-cam.com/video/UySV0UeGfjU/v-deo.h...
چەند سەرنجێکی بیرکاریانە بۆ چەمانەوە و گۆیی بوونی زەوی (تایبەت بەوانەی لە بیرکاری ئەزانن).
Переглядів 411Рік тому
ئەم بابەتە بۆ ئەوەیە بەڕێگەی بیرکاری و هاوکێشەی فیزیایی ڕوونی بەینەوە کە بڕی چەمانەوەی زەوی چەندە و چۆن دەپێودرێت و چۆن بتوانین بەکاری بهێنین و هەروەها لەڕێیەوە چۆن دەتوانین چێوەی زەوی بدۆزینەوە. کە دواجار دەیەلمێنێت زەوی گۆییە چونکە ئەو ئەنجامانەی بۆمان دەردەچێت دەمانگەینن بە هەمان ئەو پێوەرە ستانداردانەی بۆ زەوی گۆیی داندراون و پێشتر دۆزراونەتەوە.
نانۆتەکنەلۆژیا لەگەڵ د.عەزیز Nanotechnology with Dr.Azeez
Переглядів 8232 роки тому
نانۆتەکنەلۆژیا لەگەڵ د.عەزیز Nanotechnology with Dr.Azeez
تیۆری هەموو شتێک چییە و بۆچی گرنگە؟
Переглядів 1,7 тис.2 роки тому
تیۆری هەموو شتێک چییە و بۆچی گرنگە؟
بیروڕای ڕۆجەر پێنڕۆز سەبارەت بە هاوکێشەکەی شرۆدینگەر و تێگەیشتنمان بۆ تیۆری کوانتەم میکانیک
Переглядів 6892 роки тому
بیروڕای ڕۆجەر پێنڕۆز سەبارەت بە هاوکێشەکەی شرۆدینگەر و تێگەیشتنمان بۆ تیۆری کوانتەم میکانیک
هاوکێشەکەی تیۆری ڕێژەیی گشتی (هاوکێشەی بواری ئەنیشتاین)
Переглядів 5802 роки тому
هاوکێشەکەی تیۆری ڕێژەیی گشتی (هاوکێشەی بواری ئەنیشتاین)
❤❤❤
🙏🙏🙏
هەربژی براکەم خوای گەورە پاداشتتبداتەوە بەڕاستی زۆرشتت لێوەفێربووم هیوادارم بەردەوام بیت لەکۆرسە تایبەتەکانت ، لەکۆتای ، گەردوون شایەنی تێرامانە کەتێشی ڕاماین وەڵامی زۆرمان دەبێ کەزیاتریش لێی تێگەیشتین زیاتر لەوەڵامە ڕاستەکە نزیکەکەوینەوە ، زۆرسووپاس ❤❤
بێگومان ڕاستە، دەستی ئێوەش خۆش بێت و خۆشحاڵین بە سود بینینتان و هیوای بەردەوامیشتان بۆ دەخوازین🙏.
دەستخۆش مەسەلەی قەڵبونەوە لە تێگەیشتنی کات لە هەموو مەسەلە فیزیاییەکان قورسترە ..وەك تێبینی ئەگەر هەڵە نەبم باسی GPS ت کرد کە ئەگەر چرکەیەك یان دوو چرکە هەڵە ببێت ئەوە هەر چرکەیەك هەڵە لە حسابی مانگە دەستکردەکە دەکاتە 300 هەزار کم لەسەر زەوی کە ئەوەش ولبزانم حەوت ئەوەندەیە بەدەوری زەویدا کەزۆر زۆرە چونکە ماوەی مانگی دەستکرد 400کم بەرزی یەتی لە سەر زەوی یەوە کە هەڵەکە لە 100م تێ ناپەڕێ زۆریش دڵنیا نیم تکایە ئەگەر کاتت هەبوو لێی بکۆڵیتەوە ..لەخۆشیدا بیت وسوپاسی ماندوو بوونت دەکەم .👍
دەستتان خۆش بژین. ڕاستی بیرم نەماوە باسم کردوە یان نا بەڵام با ڕوونکردنەوەیەک بدەم لەسەری: ڕاستە لەیەک چرکەدا ڕووناکی هێندە خێرایە ئەگەر بخولێتەوە 7 جار و نیو دەخولێتەوە بەدەوری زەویدا، بەڵام ڕووناکی بە هێلی ڕاست دەڕوات و ناخولێتەوە. ئەوە تەنها بۆ بەراوردکاری خێرایی ڕووناکیە ئەم ژمارە. و ئەوەی تۆش وتت ڕاستە، هەڵبەتە جۆری سەتەلایتەکە دەزانێت و بەپێی ڕۆڵیان ئاستی بەرزیان دەگۆڕێ. کێشەی GPS و سەتەلایت ئەمەیە: خێرایی ڕووناکی بریتییە لە 300 هەزار کیلۆمەتر لە چرکەیەک. چێوەی زەویش 40 هەزار کیلۆمەترە. ئەگەر خێرایی ڕووناکی دابەش چێوەی زەوی بکەین دەکاتە 7.5 هەڵە بوونی شوێن، کێشەکە لێرەوە ڕوودەدات: چونکە دیاریکردنی شوێنیش بە خێرایی ڕووناکی دەکرێت. (بۆ ئەوەی سەتەلایتێک بزانێ چەند دووری لێیەوە، تیشکێک دەنێرێ بۆت و وەریدەگرێتەوە لەڕێی کاتی خایاندراو و خێرایی ڕووناکی دووریەکەت دیاری دەکات X = C.t). ئەگەر یەک چرکە هەڵە بکات و کەم و زیاد بکات ئەوە یانی یەک چرکە خێرایی ڕووناکی کەم و زیادی کردوە. بەواتایەکی تر ئەگەر 1 چرکەی پێبچێ تیشکەکە یانی 300 هەزار کیلۆمەتر دووریت لێی. ئەگەر دوو چرکە بێ یانی 600 هەزار کیلۆمەتر. هەر بۆیە ئەگەر یەک چرکە لە پێوانە هەڵەی تێبکەوێت ئەوا 300 هەزار کیلۆمەتر هەڵە دەکات. ئەو چرکەیەش کە ئاماژەم پێی داوە مەبەست لێی ئەوە نییە چرکەیەک هەڵە دەکات، بەڵکو مەبەست لێی ئەوەیە ئەگەر چرکەیەک گۆڕانکاری ڕووبدا چ کێشەیەک دەبێ. و پێویستە تیۆری ڕێژەیی ڕەچاو بکرێت کە پێت دەڵێن چەندی خێراییت زیاتر بێ کاتت خاوترە، چەندی دووربی لە سەرچاوەی کێشکردن خێراییت خاوترە. ئەوانە ڕەچاوکردنیان وادەکات Gps لە شوێن دیاریکردندا ورد بێت. ئەگەر نا بەهۆی time dilation خاوبوونەوەی کات بەهۆی کاریگەری ڕێژەیی (خێرایی و کێشکردن) ڕۆژانە بە نانۆمەتر هەڵە لە سەتەلایتەکان ڕوودەدات کە دەکاتە چەند مەترێک هەڵە هەموو ڕۆژێک، کەئەوەش بڕێکی زۆرە لەسەر یەک کۆبێتەوە. هەر بۆیە پێویستە تیۆری ڕێژەیی و خاو بوونەوەی کات ڕەچاو بکرێت کە بەهۆی کێشکردن یان خێراییەوە ڕوودەدات. هیوادارم مەبەستەکە ڕووت بێت و تێگەشتبن لە ڕوونکردنەوەکە و ببوورن بۆ ئاڵۆزی. دووبارە دەستتان خۆشبێت.
@@Astrophysics96 دەستت خۆش بێت ،چاك لەمەبەستەکەت گەیشتم ، ماندوومان کردیت سوپاس ، ئەگەر جار جار تێبینیمان هەبوو لەداهاتودا هەر ئاوا بەسنگێکی زانستی فراوان وەری بگرە وە مەبەستیش هەر بۆ باشتر تێگەیشتنە وگرنگی دانە بە بوارە زانستی یەکە وە پێم وایە مەنهەجی زانستیش هەروا هاتوە کە زانست هەوڵ و تێکۆشانوە و بەدواداچوونەو خۆی خۆی ڕاست ئەکاتەوە ،وابزانم زۆربەی ڤیدیۆکانتم کەبەزمانی شیرینی کوردی یە داونلوود کردوە ،هیوامان بۆت سەرکەوتن و بەرەو پێشچوونتە و بەتەمای ئەوەی کە بەردەوامیت تا دەگەیتە پرۆفیسۆر کە شایستەتە .سوپاس دوبارە .
جزاک اللە❤
وجزاکم 🙏
هەر سەر بەرز بیت🎉
زۆر سوپاس
دەست خۆش
زۆر سوپاس
Astrology = ئەستێرەژمێری Astronomy = ئەستێرەناسی یان ئەستێرەزانی برا -ناسی و -زانی یەک شتن، بۆ Astrology وشەمان ئەمیش “ئەستێرەژمێری”ـیە وشەکە کۆنە ئێستا دا نەڕێژراوە.
دەستتان خۆشبێت، بۆ کۆمێنتەکەتان. ئیدی لە کۆندا ئەگەر ناوێکی تایبەتی بۆ داندراوە ئەوەیان ئاگاداریمان نییە لەسەری. بەڵام ئەگەر بێین وشەکان شیبکەینەوە وشەی astro مانای ئەستێرە دێت logy بەمانای زانین دێت. بۆیە لێکی بدەین دەبێتە ئەستێرەزانی. کە بەکارهاتووە بۆ لێکدانەوە و پێشبینی کردنی ڕووداوەکان و بابەتێکی زانستی نییە. بەهەمان شێوە Cosmology کەبەواتای گەردوونزانی دێت. لە astronomy وشەی nomy بەواتای یاسا و ڕێسا دێت، کە دەڵێین ئاسترۆنۆمی واتە زانین و ناسینی ڕێسا و یاسای ئەستێرەکان. بۆیە دەتوانین بڵێین ناسینی یاسای ئەستێرەکان بەواتایەکی تر ئەستێرەناسی. کە ئەو ناوە باوە و زیات بەکاردێت، چونکە ئەو زانستە تەنها ئیشی زانینی جوڵە و ڕەفتاری ئەستێرەکانە و زیاتر ئیش لەسەر یاساکانی میکانیک دەکات. بەڵام کە دێینە نێو فیزیای ئەستێرەیی دەبینی قوڵ دەبێتەوەنێو یاساکانی فیزیا. دواجار logy پێشتر بەکاردەهات بۆیە دواجار وشەی nomy یان بەکار هێنا تاجیای بکەنەوە لەو زڕزانستەی پێشوو، ئەینا logy و nomy بەنزیکەیی یەک واتان. بۆیەشە دەبینی بۆ گەردوونزانی ئاسایی Cosmo(logy) بەکاردێت
جێگای فەخرن گەنجی جوان ، سوپاس لەکاتی خۆتدا چەمکی کاتت بۆ ئێمە شرۆڤەکرد ، هەڵبەت وەک دیدی شەخسیم چەند ساڵێک بەر لەئێستا بەبەڕێزتانم گوت کات لای من پرسێکی هزریە نەک بوونی بێت . بەردەوامیتان دەخوازم کاری ئێوە مەزنە وەک خۆتان .
دەستی ئێوەش خۆشبێت ئوستاز، گەورەتان کردین. بەڵێ ڕاستدەکەن ئاماژەتان بەوەدا لە گفتوگۆکانمادا تێڕوانینی ئێوەش جێگای ڕێز و لەسەر وەستانە. وەک لە ڤیدیۆکەدا ئاماژەم پێداوە ڕووانین لە کات وەک ڕەهەند یارمەتیدەرێکی زۆر باش بووە بۆ پێشکەوتنی فیزیا و زانست و تێگەشتنە گەردوونیەکان کە لێرەدا دەکرێ ئارگومێنتی هەبوونی کات وەک ڕەهەند بەهێز ببێت و ڕەسەنایەتی وەرگرێت. دواجاریش چونکە سەلماندن و ڕاستی ڕەها نییە و هەموو بابەتەکە لە ڕوانگەی مرۆڤەوەیە، بۆیە ئەگەری ئەوەش هەر دەمێنێت کە کات چەمکێکی هزری بێ و کاتیگۆریەکی عەقڵی بێت بۆ باشتر تێگەشتن لە سروشت وەک لەوەی ڕاستییەکی سروشتی بێت، لێرەشدا هەندێ تیۆری فیزیایی هەن بۆ ئەو مەبەستە بەڵام تا ئێستا نەچەسپاون و کارکردنی زۆریان دەوێت. دواجار زانست لەخۆ ڕاستکردنەوە و بەرەوپێشچووندایە بەردەوام، پیرۆزییەک بوونی نییە دەرگا واڵایە بۆ خۆ بە هەڵەخستنەوە هەرکات بەڵگە هەبوو. دووبارە دەستتان خۆشبێت.
داڕزێیت بۆدرۆت هەمو مەبەستەکەت گوایە تۆ بۆمان ئەسەلمێنیت کەخوابونی هەیە. باشەپرسیارێک خوا ناوی چییە؟
بەڕێز، لە وانەکانی تردا هەرچی پێویست بێت، باسمان کوردە بینەربن.
هيوادارم باسكي كونه كرميكان بكه ى رؤزيك... چونكه بيم وايه ولامى زؤر شتمان ده سته كه وئ.. سه باره ت به كات و شوين
لە ئێستادا پلانێکی وام نییە ڕاستی باسی ئەو بابەتە بکەم، لە داهاتوودا ئینشاڵا. بەڵام بەشێوەیەکی کورت لە وانەی حەوتەم ئاماژەم پێیداوە. لە زنجیرەی تیۆری ڕێژەیی بەهەمان شێوە.
❤
🙏
❤
🙏
سلاو ماموستا، دەمەوێت فێری گەردوناسی ببم بەلام نازانم لەکام وانەکانت وەک سەرەتا دەستپێبکەم..؟ تکایە وەلامم بدەرەوە سەرەتا لە کام وانەکانت دەستپێبکەم
سڵاو برای بەڕێز. یەکەم شت ئەوەی گرینگە بیرکاری و فیزیای ئاستی ئامادەیت باش بێت (پۆلی 10 و 11 و 12)، ئینجا بەم ڕیزبەندیە سەیری بابەتەکان بکە: 1- زنجیرەی فیزیای ئەستێرەیی. 2- زنجیرەی گەردوونناسی. 3- زنجیرەی کوانتەم میکانیک. 4- زنجیرەی ئەلیکترۆماگنێتیزم. 5- ئینا زنجیرەی تیۆری ڕێژەیی. ئەگەریش فیزیا و بیرکاریت باش نییە ئەم زنجیرەیە سەیر بکە بۆ هەموو ئاستەکانە و بەبێ بیرکاری باسی لێوە کراوە و هەم بۆ ئاستێکی سەرەتایی و بۆ زانیاری گشتی فیزیاییت باشە: - زنجیرەی فەلسەفەی فیزیا.
@@Astrophysics96 میکانیکی کلاسیکی هەموی دەزانم لە سەرەتا تا کوتای
@@Candide_222 زۆرباشە ئەگەر لە هاوکێشەکان بزانیت ئیتر کێشەت نابێت.
هەر بژی بەڕاستی وەکو خۆم زۆر سودم بینی لە بابەتەکانت سەبارەت بە فەلسەفە و زانستی فیزیا ! ئەوەی تەرکیزم لەسەربوو لەهەموو تیۆر و بیردۆزانەی باس لە دروست بوونی گەردون دەکەن هیچیان بەلگەی تەواویان پێ نیە تاوەکو ئێستا خوداش ناتواندرێت لە ناو یاساکان جێی بکرێتەوە چونکە دژە لۆژیکە خودی خۆی لە دەرەوەی سنوری کات و شوێنە و ناتواندرێت تاقی کرنەوەی لەسەر بکرێت هەم بە مفهومە زانستیەکە و هەم بە مەفهومە دینیەکە ! بەلام بە مانا فەلسەفیەکەی ئەگەری زۆرە جێی دەستی لەو بونەورەر و گەردونە هەبێت هەر خۆی دیزاینەرەکە بێت !بە مانایەکی تر خودی ئەو پرسیارە هەر بە غەیبی بمێنێتەوە زانست ناتوانێت بیسەلمێنێت !
دەستتان خۆشبێت. بەگشتی هاوڕام. پرسی خودا بابەتێکە لەدەرەوەی چوارچێوەی زانست و ناتواندرێت هیچی لەگەڵدا بکرێت، لەهەمانکاتدا زانستی نەبوونیش مانای نالۆژیکی و هەڵەبوون نییە. وەک خۆم پێم باش بوو کە هەموو بابەتەکان وەک خۆی بگەینم بەبێ لایەنگری بەڵام ڕاستیەکە ئەوەیە خودا باشترین گریمانەیە بۆ پرسیاری ڕێکخراوی گەردوون(Fine tunning) و پرسی بۆچی بوون هەیە و هۆکاری یەکەمی چییە (Why there is something rather than nothing). دووبارە دەستتان خۆش.
❤❤
🙏🙏
هەربژی بیرمەندی گوڵ ❤❤❤❤
زۆر سوپاستان دەکەم سەرۆک 🙏
baa jde lam rozha kaa away e3tebare habe babate puchw be kalkka am darzanay to qematee zere haya, har sarkawtwby w ba heway bardawambwn
زۆر سوپاسی ئێوە دەکەم و خۆشحاڵین بە بیستنی ئەم قسانە. هیوادارین سودی لێ ببین و جێگای ڕەزامەندیتان بێت.
زۆر زۆر جوان بابەتەکان ڕوون ئەکەیتەوە هیوادارم هەر بەردەوام بیت ئوستاز جزاك الله بالجنه ❤
زۆر سوپاستان دەکەم، هیوام سودی زیاتر و بەردەوامیتانە لەگەڵ بابەتەکان.
It is 2:30 A.M and I just finished Ur Last video From philosophy of physics It is like U aren’t just teaching , but creating Something that resonates deeply Your explanations are like the perfect balance of forces wich are powerful, and always capturing my attention. Lashtan sagh be U are so clever bas tozek 🙏😁
A novel this time 👍 Great to hear that, hope you have enjoyed this course with us. There are plenty of courses that we like you to watch. However they require paper and pen in order to fully understand, but for you it will be easy pretty sure. Finally, Thanks for your Motivation that pushes us to do more work like this.
slawt lea beet
سڵاو لە ئێوەی بەڕێزیش، سوپاس.
دەستت خۆش، بە هیوای بەردەوام بوون لە کۆرسەکانت، بەراستی کۆڕسێکی تایبەت بوو
زۆر سوپاستان دەکەم، زۆریش خۆشحاڵ بووین کە لەگەڵمان بوون کاک محمد.
دەست خۆش بی برا ! بەڵام پرسیارێک ؟ ئەنیشتاین باوەڕی بە تفسیرە ئەنتە ریالیزمیەکان نەکردووە ؟ ئەی چۆن بیرۆکەی خۆی هەبووە لەسەریان ؟ بۆ نمونە خولانەوەی ۲ سپینی ئەلیکترۆن پێچەوانەی یەکتر و شکاندنی خێرایی ڕوناکی ! بابەتی بە شەپۆل بوونی ئەلیکترۆن بۆ چەند بڕێکی جیاواز ؟
دەستی ئێوەش خۆش. لە بەشی یەکەمی کوانتەم باسمان لەوە کردوە ئەنیشتاین پێی وابووە شەپۆڵ و تەنۆلکەکە دوو شتی جیان، تیۆری Wave pilot. هەروەها بڕوای بە Intanglment یش نەبووە ئەویشمان باسکردوە لە بەشی یەکەمی کوانتەم سەیری بکەنەوە.
تکایە بۆ جاری داهاتوو باسی modern physics بکە، سوپاستدەکەم
لە کۆرسی کوانتەم میکانیکدا، زۆر بابەتی مۆدێرنی تیا باسکراوە سەیری بکەن سودی باشی دەبێت بۆتان.
باشییەکەی ئەو ڤیدیۆیە کە ئامادەت کردووە ئەوەیە کە فیزیات بە زمانێکی هاسانتر باس کردووە، بژیت
زۆر سوپاستان دەکەم، بەهیوای سود بینین.
Dastcosh❤❤
زۆر سوپاس.
بە نزیکەی ڤیدیۆی فەلسەفەی فیزیا تا چەند ی دەڕوا
هەر وانەیەکی تر ماوە (دروستبوون و ڕێکخراوبوونی گەردوون). دوای ئەوە بابەتی تر دەمێنێت بۆ قسەکردن لەسەریان بەڵام بۆ کاتێکی نادیار.
@@Astrophysics96 ئەگەر ئەزیەد نەبی ژمارەی تەلەفۆنەکەتم دەدێ
تێلگڕام و ڤایبەر و واتسئاپم لەسەر ئەم ژمارەیە: 0750 693 10 33
پەیج و شتت هەیە؟ هەیە لە فیس یان تلگرام یان تکتوک؟
پەیجم نییە، تیکتۆکیشم نییە، لە About دا لینکی هەموو پلاتفۆرمەکانم داناوە، لەوێ پەیوەندیمان پێوە بکەن خۆشحاڵ دەبین.
دەست خۆش❤
زۆر سوپاس
دەستت خۆش بێت ، بابه تی هێزی چوارەم کە G وە نەتوانینی زانایان کە یەکیبخەن لەگەڵ سیانەکەی تر ،لەوەئەچێ بگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئەوەی هێزەکە کاریگەری زۆر زۆر لاوازە وە ناچئتە ژێر بابەتی پێوان و کێشان و کارلێك کە ئێستا هاوکێشەکانی دیارکراوە ، وەکو ئەوانی تر هەتا ئاستی ئەوەی کە هەندێك ڕەتی بکەنەوە ،بەهەرحاڵ زانست لەبەرفراوانبوونەو ئامێرەکانیش لە پێشکەوتندایە .....
دەستی ئێوەش خۆشبێت سوپاس. ڕاستە لەبەر ئەوەی زۆر لاوازە بۆیە ئامێرەکانمان توانای تاقیکردنەوەیان نییە و ناتوانین بزانین ئەو گریمانانەی هەن ڕاستن یان نا بەنموونە تەنۆلکەی گراڤیتۆن کە لە ستریگ تیۆریدا هەیە. بەڵام کێشەی لەوە گەورەتر بریتییە لەوەی کە هێزەکان تەنۆلکەن و بە بوار ڕووندەکرێنەوە بەڵام گڕاڤیتی چەمانەوەی شوێن و کاتە و بریتییە لە ئەندازە نەک تەنۆلکە و هیز دوو ماتماتیکی تەواو جیاوازن چەمانەوە و هێز، دەبێ سەرەتا ئەو ماتماتیکەکەیان یەک بخرێت، جا یان هێز بخرێتە سەر شێوەی ماتماتیکی ئەندازە (چەمانەوەی شوێن و کات) یان گڕاڤیتی بخرێتە سەر ماتماتیکی هێز و تیۆری کوانتەم فیڵد! لە بابەتی کوانتەمدا وانەی 8 ئاماژەی پێدەدەم. دووبارە دەستتان خۆشبێت.
هەر بژی بەڕاستی شارەزای لە شیکردنەوە و تەفسیرکردنی بابەتەکان
زۆر سوپاستان دەکەم هیوام وایە سودی لێ ببینن.
dastt xosh bet , bas tebiniak Gold bashtrin gayanar nia Silver bashtrin gaianara bas wak gold bakar naya chwnka Silver Arzit
دەستتان خۆش ڕاستدەکەن، قسەی ئێوەیە.
دەستان خۆش زۆر سوودبەخشە ..
زۆر سوپاس، خۆش حاڵین.
It’s like every time I watch, the way you break things down feels as natural as gravity pulling me in 😎 Das xosh ❤️
looks like a poem! Thanks. I appreciate your attention to the contents of this channel and your interact with it.
ژمارەی تەلەفۆنت ئەگەر ئەزیەد نەبی
بەڕێز لەنێو About ی ئەم کەناڵە لینکی فەیسبوک و تێلیگڕام و ئینستاگرامیشم داناوە، تکایە لەوێوە سەرەتا پەیوەندیم پێوە بکەن، سوپاس.
ماشااللە لەو تێگەیشتنە، ئەم ڤیدیۆیانە دەتوانین ناوی بنێن ئاستی یەک
زۆر سوپاستان دەکەم، خۆشحاڵین بەوەی بەدڵتان بووە.
دەستخۆش، هەرچەند بابەتەکە زۆر هەڵدەگرێ ،بەڵام توانیوتە بەباشترین شێوە بەسەرکەوتوانە بیگەیەنیت ، بەردەوامیت خزمەتە و جێ ی ڕێزو پێزانینە .سوپاس بۆ بەرهەمی تازەت
زۆر سوپاستان دەکەم. بێگومان زۆر لەوە زیاتر هەڵدەگرێت، دواجار ئامانج لە بابەتەکە تەنها گەیاندنی بیرۆکەکان و بنچینەی تیۆرەکەیە لەپێناو تاوتوێکردنی فەلسەفەی بوارەکە. بۆیە دوورین لە هاوکێشە و زۆر بابەت کە ڕەسەنایەتیەکەی لەنێو هاوکێشەکاندایە نەک لێرە. هەوڵمانداوە بە دوو وانە ئەوەی پێویستە لەسەر بابەتەکە بیگەینین.
❤
🙏
ئەرێ تۆ فیزیات تەواو کردوە .. یانی مامۆستای فیزیای
وەزۆر دەسخۆش بۆ ڤیدۆکانت 😁
زۆر سوپاستان دەکەم خۆشحاڵین. نەخێر مامۆستای فیزیا نیم، قوتابی فیزیام قۆناغی چوار.
هەر سەرکەوتووبی
زۆر سوپاس کاک محمد.
❤❤❤❤
🙏🙏🙏🙏
تکایە بەردەوام بە
پشتیوان بە خودا.
دەستخۆش بێت، چەند تێبینیم وەك پرسیارە: ئەکرێ بڵێین دورکەوتنەوە ی بونەوەر وکشان و هەڵئاوسانی لە نێوان گەلە ئەستیرەکان بەخێراییەك بێت کە لە خێرای تیشك زیاترە دوهەم ئەو تەفسیرەی کە مرۆڤ بەهەستەوەرەکانی هەیە بۆورەهەندەکان تەنها لەخودی ناوەوەی دا نی یە بەڵکو لەدەریشەوە بوونی هەیە بەبەڵگەی کە ئامیرە تەکنەلۆزیەگان کوبینین و بیستن وهرجەم هەستەوەرەکانیان بۆ ورد ترو ڕووناکترو گەورەتر کردوە کە ئەوان نەبوونایە نەمان ئەتوانی بگەینە دەرەنجام لە بینینی گەردیکەوە تا دوورترین کارلێک لەدورترین شوێنی بوونەوەردا سێهەم ووشەی space لەناو زمانی ئنگلیزی داش هەر گوونجاو نی یە یان بۆشایی پڕاوپڕی باسەکە نی یە بۆ مانا گشتی یەکە وەکو لە سەرەتای کتێبی ( تێگەیشتنی تازە بۆ کات و شوێن )
بەڕێز دەستتان خۆشبێت. ئەوەی ئێوەش ڕایەکی جوان و معقولە. من دەتوانم لە وەڵامدا بڵێم کە ئامێرەکانیش تەنها زانیاری وردتر و زیاتر دەدەن پێمان، دواجار هەر لەڕێی هەستەکانمانەوە ئەو زانیاریانە وەردەگرین، دووبارە چاو و گوێ ڕۆڵ دەبینن یانی لەو قالبە هەر دەرنەچووینە و هەر دواجار زانیارین و بە هەستەوەرەکان پێمان دەگەن! ئیتر بابەتەکە بەو شێوەیە ورد و درێژتر دەبێتەوە، ئەمەیە فەلسەفەی بوارەکە. سەبارەت بە ڕەهەندەکانیش، توێژینەوە هەیە کە پێشنیاری دەکات مێشکی مرۆڤ تایبەتمەندی ئەوەی هەیە شتەکان بە سێ ڕەهەندی لێکبداتەوە و ...هتد، واتە دووبارە ئەویش دەکرێ بەشێک بێت لە سروشتی مێشکی ئێمە. ئەمە جگە لەوەی چاومان سێ ڕەهەند نابینێ بەڵکو شتەکان بە دوو ڕەهەندی دەبینین! مەسەلەن سەیری بەرامبەر پاسێک وەستاویت و سەیری دەکەیت تۆ تەنها بەرزی و پانی دەبینی نەک درێژیەکەی (ناتوانی تەنیشتەکان ببینیت)! ئەم بابەتەش لە ئارادا هەیە. و تێڕامانی دەوێت. سەبارەت بە وشەی Space یان هەر ناوێکی تر، ئەوەی گرینگە بریتییە لە ماناکەی، ئێمە وشەیەکمان بۆی داناوە ڕاستە بەڵام مانا و مەبەست گرینە و پێناسەی وشەکە گرینگترە، دواجار لێک تێدەگەین کە Space بەچ مەبەستێک بەار دێنین بۆیە کێشەمان نابێت، هەرچەندە وردی لە بەکارهێنانی وشەکاندا باشترە بۆ ئەوەی زانیاری دروستتر بگات. دووبارە دەستتان خۆشبێت و سوپاس بۆ دەوڵەمەندکردنی بابەتەکە.
دەست خۆش کاکە محمد
زۆر سوپاستان دەکەم.
دەکرئ باسێکی گالیلیۆ و دۆزینەوەکانی بکەیت بە تێر و تەسەلی؟
بەڕێزم لە زنجیرەی فیزیای ئەستێرەییدا باسم لێوەی کردوە، هەڵە نەبم وانەی چوارەمە، باسی لێکۆڵینەوەکانی گالیلۆ و ئەو ئەنجامانەی پێی گەیشت و بەڵگەکانی سەلماندنی کۆمەڵەی خۆر و ئەم بابەتانە.
👏👏👏
🙏🙏🙏
دەستەکانت خۆشبن
زۆر سوپاس
بژی کاک محمد
زۆر سوپاس برام